هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى کرێى دوکانه‌کانى ناو بازاڕ په‌یوه‌ندى به‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئێمه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین

2018-07-12 09:17:28


هاوڵاتی ڕێكلام

ئارا ئیبراهیم
به‌شێک له‌ کرێچى دوکانداره‌کانى ناو بازارى سلێمانى لله‌به‌دره‌م گردى زه‌رگه‌ته‌ کۆبونه‌ته‌وه‌و داوا ده‌که‌ن کرێى دوکانه‌کانیان بۆ که‌مبکرێته‌وه‌، پارێزگارى سلێمانى له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى کرێى دوکانه‌کانى ناو بازاڕ په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه‌ نییه‌و په‌رله‌مانى کوردستان به‌ یاسا نرخى کرێى موڵکانه‌ى دوکانه‌کانى ناو بازارى زیاد کردووه‌.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌ سایتى هاوڵاتى وت" به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى کرێى دوکانه‌کانى ناو بازار په‌رله‌مانى کوردستان به‌ یاسا کردویه‌تى بێ ئه‌وه‌ى پرس به‌ ئێمه‌ و بازار و شاره‌وانى بکه‌ن له‌ خۆیانه‌وه‌ یاساى خاوه‌ن موڵک و کرێچیان ده‌رکردووه‌، بۆ خۆشم گله‌یم لێ کردوون که‌ پرسیان نه‌کردووه‌، بۆ خۆم له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون و دژى بووم".
په‌رله‌مانى کوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا، یاساى موڵکانه‌و کرێچى ده‌رکردو نرخى کرێى دوکانه‌کانى ناو بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان زیاد کرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى کرێچیه‌کانى لێکه‌وتۆته‌وه‌

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، له‌سه‌ر پشکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى پارێزگارى سلێمانى وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ به‌شێک له‌ کاسپکاران چونه‌ته‌ به‌رده‌م گردى زه‌رگه‌ته‌ که‌ مه‌کۆى سه‌ره‌کى ئه‌و حیزبه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار