دۆناڵد تره‌مپ: ناتۆ له دوو رۆژى رابردوو به‌هێزتره
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا ئاامژه‌ى به‌وه‌کرد، رێکخراوى ناتۆ له دوو رۆژى رابردوو به‌هێزتره و ده‌بێت سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ندام بودجه‌ى زیاتر بۆ ناتۆ ته‌رخان بکه‌ن.
ماوه‌ى دوو رۆژى له برۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا، ئه‌ندامانى رێکخراوى ناتۆ کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و تێیدا ترامپ ره‌خنه‌ى توندى له ئه‌ڵمانیا گرت به‌وه‌ى بودجه‌ى بۆ ناتۆ زیاد نه‌کردووه و ده‌چێت گاز له رووسیا وه‌رده‌گرێت.
که‌مێک پێش ئێستا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا وتى" ناتۆ له دوو رۆژى رابردوو به‌هێزتره‌و سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ندام بریاریانداوه بودجه‌ى زیاترى بۆ ته‌رخان بکه‌ن، ئه‌ڵمانیش به‌ڵێنى داوه بودجه‌که‌ى بۆ ناتۆ زیاتر بکات".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بودجه‌ى رناتۆ زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌رکه‌ى له‌سه‌ر شانییه‌تى به‌باشى ئه‌نجامى بدات.