بانکێک سولفه‌ى 5 ملیۆنى و 10 ملیۆن دینارى ده‌داته فه‌رمانبه‌ران
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى رافیده‌ین په‌یامێک ئاڕاسته‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى که ده‌یانه‌وێت سولفه‌ى پێنج ملیۆن دینارى رابکێشن پێویسته مانگانه 120 هه‌زار دینار بگه‌رێننه‌وه بۆ بانک و ئه‌وانه‌یشى ده ملیۆن دینارى وه‌ربگرن مانگانه 241 هه‌زار دینار بگه‌رێننه‌وه.
بانکی ڕافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى ده‌کات که سولفه‌ى پێنج ملیۆنى و 10 ملیۆن دینارى ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و تێیدا هاتووه" ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سولفه‌ی پێنج ملیۆن دینارى له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرن، پێویسته مانگانه 120 هه‌زار دینار بگێڕنه‌وه بۆ بانکه‌که".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "ئه‌وکه‌سانه‌ی سولفه‌ی 10 ملیۆن دیناریش وه‌رده‌گرن، پێویسته له‌سه‌ریان مانگانه 241 هه‌زار دینار بگێڕنه‌وه بۆ بانکه‌که".
له‌په‌یامێکیشدا بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و سولفه‌یه سودمه‌ندبن ئه‌وه‌ى رونکردۆته‌وه، "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک هه‌ڵگری کارتی ئه‌لیکترۆنی بانکه‌که بێت، ده‌توانێت سه‌ردانى لقه‌کانیان بکات و سودمه‌ندبێت له‌وه‌رگرتنی، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوکردنی ڕێکاره یاساییه‌کان".