وه‌زیرى دارایى: بۆ له‌مه‌ودوا موچه‌ى که‌مئه‌ندامان له لیستى یه‌که‌مى موچه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى ئاشکرا کر دکه ئه‌مڕۆ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى ته‌له‌فونى بۆ کردووه‌و به‌ڵێنى پێداوه بۆ له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى، موچه‌ى که‌مئه‌ندامان دابه‌ش بکرێت.
سامان حوسێن، سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى په‌یوه‌ندى پێوه کردم و نیگه‌رانى خۆى بۆ دۆخى که‌مئه‌ندامان دوپاتکرده‌وه‌و به‌ڵێنى پێدام که بۆ له‌مه‌ودوا موچه‌ى که‌مئه‌ندامان له‌گه‌ڵ موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى دابه‌ش بکرێت".
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌وکاته‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا رێکه‌وتنى کردووه که هه‌موو مانگێک بڕى 317 ملیار‌و 540 ملیۆن دینار بنێرێت، موچه به دوو لیست و له دووکاتى جیاوازدا دابه‌ش ده‌کات.
لیستى یه‌که‌م که بڕى پاره‌که‌ى 378 ملیار دیناره‌و له‌داهاتى نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌درێته وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دابینکردنى به‌شێک له‌موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان، لیستى دووه‌مى موچه له‌و 317 ملیار دیناره‌ى که به‌غدا ده‌ینێرێت ده‌درێته ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى له لیستى دووه‌مى موچه‌دان.
سامان حوسێن ده‌ڵێت:" کاک رێباز به‌ڵێنى پێدام که هه‌ر کاتێک دۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم باشتر بێت موچه‌ى که‌مئه‌ندامان وه‌ک پێشتر لێبکاته‌وه که 150 هه‌زارو 100 هه‌زار دیناربوو له‌کاتێکدا له‌ئێستادا موچه‌ى که‌مئه‌ندامان 120 هه‌زارو 60 هه‌زار دیناره".
سکرتێرى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامان، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که وه‌زیرى دارایى پێشى راگه‌یاندووه که نیگه‌ران بووه به‌و دۆخه‌ى دوێنێى که‌مئه‌ندامان که له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى کوردستان کورسى که‌مئه‌ندمیان سوتاندووه و وتى" ئه‌مه کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر وه‌زیرى دارایى".