هه‌ده‌په وته‌بێژێکى نوێى دیارى کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) وته‌بێژێکى نوێ بۆ حزبه‌که‌ى دیارى کرد که به‌ڕه‌گه‌ز تورکه‌و خه‌ڵکى شارى ئیسته‌نبوله و یه‌کێکه له‌و په‌رله‌مانتارانى خولى نوێى په‌رله‌مانى تورکیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌کدا وته‌بێژى نوێى حزبه‌که‌ى بۆ راى گشتى ئاشکرا کرد و ئاماژه‌یئه‌وه‌کرد " له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى سه‌رکردایه‌تى هه‌ده‌په‌وه بڕیاردراوه له‌مه‌وبه‌دوا ساروهان ئۆڵوچ، جێگرى هاوسه‌رۆک و نوێنه‌رى شارى ئه‌سته‌نبوڵ درێژه به ئه‌رکى وته‌بێژى هه‌ده‌په بدات".
له ماوه‌ى رابردوودا ئایهان بیلگه‌ن، وته‌بێژى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په بوو، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا ساروهان ئۆڵوچ ئه‌رکى وته‌بێژى ئه‌و حزبه له‌خۆ ده‌گرێت.
ساروهان ئۆڵوچ، یه‌کێکه له سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نوسیه‌کانى تورکیا ، که به ره‌گه‌ز خه‌ڵکى تورکیایه و له‌ساڵى 1958 له ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایکبووه و خوێندنى زانکۆى له ئه‌ڵمانیا ته‌واوکردوه. یه‌کێکیشه له دامه‌زرێنه‌رانى (پارتى ئازادى و هاوکارى و پارتى دیموکراتى گه‌لان- هه‌ده‌په).
پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى 24ى حوزه‌یرانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار‌و په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته توانى 67 کورسى به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین فراکسۆنى نێو په‌رله‌مانى تورکیا.