وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى: هیچ په‌له ناکه‌ین و نامانه‌وێت وه‌ک لایه‌نه‌کانى تر بکه‌وینه هه‌ڵه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان پابه‌ندبوونى خۆى به رێوشوێنه یاسایى و ده‌ستوورییه‌کان راگه‌یه‌یاند به مه‌به‌ستى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کانى هه‌ولێر و وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ڵێت: له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌کانه‌وه هیچ په‌له ناکه‌ین و نایانه‌وێت وه‌ک حیزبه‌کانى تر بکه‌ونه هه‌ڵه‌وه
سه‌عدى پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى له راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، هه‌ر رێوشوێنێک له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورو یاسادا بێت، یه‌کێتى پابه‌ندى ده‌بێت، له‌باره‌ى ئه‌نجامه‌کانیشه‌وه هیچ په‌له ناکه‌ین.
هه‌روه‌ها وتیشی، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى فه‌رمى ده‌که‌ین، چونکه نامانه‌وێت وه‌ک لایه‌نه‌کانى تر بکه‌وینه هه‌ڵه‌وه، بۆیه له دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى کۆتایى قسه‌ى خۆمان ده‌که‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى ته‌مموز، پرۆسه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێکردو چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که‌ى هه‌رێم له کاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌که بایکۆتیان کرد‌و له چاودێریکردن کشانه‌وه