115 شوێن لە سلێمانی داخران 

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی . سلێمانی

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماری شەش مانگی رابردووی كارو چالاكییەكانی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت  لەو ماوەیەدا 115 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون و  1456پسوڵەی سەرپێچیش تۆماركراوە.‌


بەپێی راگەیەنراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە 2018.7.12، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی  بڵاوكردووەتەوەو تیایدا هاتووە "لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەكان (18) هەزار و سەد و چل و چوار سەردانیان ئەنجام داوە، بۆ پشكنینی بۆ ئەو خۆراك و كاڵاوشمەكانە كردوە كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت"

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو" بەهۆی دووبارە كردنەوەی سەرپێچیەكانیان (115) شوێن لە شەش مانگی رابردوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە داخراون و (7) شوێنیش لە دادگا پەڕاوی یاساییان بۆ كراوەتەوە"


بە پێی راگەیەنراوەكەی  لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی "لەكۆی ئەو سەردانانە، 1456پسوڵەی سەرپێچی تۆماركراوە، هەروەها؛ (2) هەزار و چوار سەدو حەفتاو دو شوێن ئاگادار كراونەتەوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن"

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی  هێمایان بۆ ئەوەش كردووە كە بەهۆی سزادان و غەرامەكردنی ئەو شوێنانەوە (113) ملیۆن و (8) سەد هەزار دینار غەرامەی ئەو شوێنانانەیان  كرووەو پارەكە بەپێی یاسا دەگەڕێتەوە بۆ سەرداهاتی گشتی"


راگەیەنراوەكە ئەوەشی تێدا هاتووە" كۆی گشتی ئەو خۆراك و ماددە نەشیاونەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە كە زیاتر لە 198 تۆن و 678 كیلۆگرامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار