جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: لەبەردەم پیلان‌و گوشاری هێزە خۆسەپێن‌و تەزویرچییەكان دەوەستینەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند لە نێوان تەسلیم بون ‌و قبوڵكردنی ستەم ‌و پاشكۆیەتی یان بەردەوامی لە خەبات‌و تێكۆشان، گۆڕان هەمیشە رێگای دووەم هەڵدەبژێرێت.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگه‌یه‌نداروێكی بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا دەڵێت "بەوپەڕی ئیرادەشه‌وە لەبەردەم پیلان‌و گوشاری هێزە خۆسەپێن‌و تەزویرچییەكان دەوەستێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، پەیوەست بە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان هەمو رێگا دیپلۆماسی‌و سیاسی ‌و یاساییەكانی گرتوەتە بەرو لە كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵوێستی خۆمان بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو.

 لە بەشێكی تری راگەیاندراوەكەدا هاتووە "دامەزراوەی سەركردایەتی بوارەكانی كاری سیاسی‌و رێكخراوەیی‌و كارگێڕیی‌و دارایی‌و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان رێك دەخرێنەوەو كۆنفرانسی پارێزگاكان بە ئامادەبوونی هەڵسوڕاوانی هەموو ناوچەكان لە هەولێر‌و سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و دهۆك‌و كەركوك رێكدەخرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار