سلێمانی: سێ‌ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵ و شوێنە گشتتیەکان دەستگیر كران

6 ساڵ لەمەوپێش



بەیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ‌ تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر كران كە هەریەكەیان فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت تۆمەتباری یەکەم لەدایكبووی 1984، بە تۆمەتی تەقەكردن لەمالێك و بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی كاتژمێری 8ی بەیانی ئەمڕۆ دەستگیركرا و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا .

هەروەها تۆمەتباری دووەم لەدایكبووی 1990، بەتۆمەتی تەقەكردن و برینداری كردنی دوو هاوڵاتی و بەپێی ماددەی (405-31 ، 477 ) ئەمڕۆ دەستگیركرا .
 تۆمەتباری سێهەمیش، بەتۆمەتی تەقەكردن و زیانگەیاندن بەشوێنە گشتییەكان و بەپێی ماددەی ( 405 – 31 ، 477 ، 405-31 ) ئەمڕۆ دەستگیر كرا كە پێشتر بەوماددانەی سەرەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  دەڵێت بەپێی پلانێكی ورد و تۆكمەو بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن و لە ئێستاشدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر سەرجەمیان ڕاگیراون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار