نیشتیمانى نه‌وره‌سه‌کان رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە

بەرپرسانی ژنیگەی هەرێم هاتوونەتە خەت تاکو دورگەی ناوازەی نەورەسەکان لە مەترسی لەناوچوون بپارێزن و بیکەنە شوێنێکی گەشتیاریی

6 ساڵ لەمەوپێش



مەعروف مهجید

نیشتیمانى نهوڕهسهکان، دورگەیەکی بچووکە له دهریاچهى دوکان له نزیک دهڤهرى ڕاپهڕین، دیمهنێکى جوان و ناوزهى به ناوچهکه بهخشیوهو هاوڵاتیان وهکو شوێنێکى گهشتیارى سهردانى دهکهن، بەڵام بەم دواییانە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون و نەمانی ژیان بۆ نەوڕەسەکان بۆتەوە.

 

رۆژانه دهسته دهسته له گهشتیاران و هاوڵاتیان بهمهستى بینینى ئهو نهورهسانه سهردانى ئهو ناوچه دهکهن کە دەکەوێتە سەر گردى باسموسیان و گردى دوگردکان لە دورگەیەکی ناو دەریاجەکە. بوونى ئهو ژماره زۆره له نهورهس، دیمهنێکى جوانى به سنورهکه بهخشیوهو خهڵکى به نیشتیمانى نهورهسهکان ناوى دههێنن.

 

له ئێستاشدا بههۆى زۆربوونى ئاو له دهریاچهى دووکان و ترسى زیان گهیاندنى گهشتیاران به نهورهسهکان، مهترسى له ناوچوونى نیشتیمانى نهوڕهسهکان دهکرێت، حکومهت پلانى ههیه که ناوچهیهکى ئارام بۆ ئهو نهوڕهسانه درووست بکات، که ساڵانه ژمارهیان زیاد دهبێت.

 

حهمه شوان کهریم، لیپرسراوی فهرمانگهی ژینگهی راپهرین، سهبارهت به گرنگى نیشتیمانى نهورهسهکان و سهردانیکردنى گهشتیاران، ئاماژه بۆ ئهوه دهکات که ئهو ناوچهیه له ئێستادا وهک شوێنێکى گهشتیارى لێهاتووهو گهشتیاران رووى تێدهکهن، ئهو به هاوڵاتی راگهیاند «بههۆى جوانى ئهو سروشته ناوازهیه و زۆرى ڕێژهى ئهو باڵنده نهورهسانه ماوهیهکه سهرنجى بۆلاى گهشتیاران و راگهیاندنهکان چ له ناوخۆ و چ له دهرهوه ڕاکێشاوهو بههۆى دیمهنه جوان و ناوازهکانى پۆل پۆل گهشتیاران و هاوڵاتیان ڕوو لهناوچهکهو ئهو مهملهکهته سهرنج ڕاکێشه دهکهن».

 

لیپرسراوی فهرمانگهی ژینگهی راپهرین سهبارهت به مهترسى له ناوچوونى ئهو باڵندانه وتى»بههۆى زۆربوونى ئاوى دهریاچهى دوکان، بهتایبهت زۆر ساڵ گردى باسموسیان ژێرئاو دهکهوێت و نهورهسهکان زیاتر دهچنه گردى دووگردکان و به شوێنهکانى ترى دهریاچهکهدا بڵاو دهبنهوه و لانه دروست دهکەن و دهیکهن به شوێنى حهوانهوهیان که ساڵانه له سهرهتاى مانگى (5) وه تاکو کۆتایى مانگى (7) نهورهسهکان شوێن و لانه دروستدهکهن و هێلکهیهکى زۆر لهو لهو شوێنانه له لانهکانیان دادهنێن و ههزارهها نهورهسى تازهدههێننه ناو سروشتهوه«.

مهترسى لهناوچونى نهورهسهکانى رانیهى دهروازهى راپهرین واى کرد بهرپرسانى ئهو ناوچهیه بیر له دروستکردنى ناوچهیهکى پارێزراو بکرێتهوه بۆیان.

 

حهمه شوان کهریم، وتى «بڕیارماندا بهدانانى پلانێکى گونجاو بۆ هۆشیارکردنهوهى هاوڵاتیان و دانانى پاسهوان و رێکخستنى بهلهمهوانهکان و کات و ماوهى سهردانى کردنیان و نهبوونى قهرهباڵغى مرۆڤهکان و ڕێکخستنیان به میکانیزمێکى گونجاو»

 

به وتهى لێپرسراوى فهرمانگهى ژینگهى راپهرین»سهردانیکردنى گهشتیاران و راگهیاندنکاران و بهشێکیش لهو راوچى و هاوڵاتییانهى که به باشى مامهڵه لهگهڵ ئهو شوێنانه ناکهن، تاڕادهیهک کێشه بۆ ئهو باڵندانه دروست دهکهن و دوور نیه ببێته هۆى تۆرانى نهورهسهکان و جێهێشتنى ئهو مهمهلهکهتهى خۆیان، ئهگهر به باشى مامهڵیان لهگهڵ نهکرێت».

 

حه‌مه‌ شوان که‌ریم، جه‌ختیله‌وه‌ش کرده‌وه‌ کە سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه‌ی هەرێم پێی راگه‌یاندوون که‌ وه‌ک ده‌سته‌ کار ده‌که‌ن و هه‌وڵى زۆر به‌په‌له‌ ده‌ده‌ن که‌ نیشتمانى نه‌وره‌سه‌کان بپارێزن و وەکو ناوچەیەکی سروشتی بیهێڵنەوە، «تا باڵنده‌ نه‌وره‌سه‌کان پارێزراو بن و گه‌شتیاران و میوانانیش به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو تر ئه‌و دیمه‌ جوان و ناوازانه‌ ببین».

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار