دوکه‌ڵ و بارووت ده‌بێته‌ شیله‌ بۆ هه‌نگی کوێستانه‌کان

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، ئهحمهدفارس

لهشکرکێشیهکانى توکیا مهترسی بۆ سهر لهناوچوونى مێشهنگهکانىسهدان ههنگهوان لهناوچه کوێستانیهکانى سییدهکان و قهندیل و برادۆست دوستکردوه، لهکاتێکدا بژێوی ژیانى ئهوان لهسهر ئهو ههنگانهیه که بهشێک له پێدایستیهکانى بازاڕیشیان پێ پڕکردۆتهوه.

 

بههۆى هاتنى سوپاى تورکیاش بۆناوخاکى ههرێم و بۆردمانهکانیان لهڕێگهى تۆپخانه و فرۆکهکانهوه،لهئێستادا زۆربهى ئهو ههنگهوانانهى کهوا له ساڵانى ڕابردوو لهوهرزى هاویندا مێشهکانیان ئهبردنه کوێستانهکانى سنوری سیدهکان، مهترسی لەناوچونیان لهسهره بههۆى ئهوهى مهترسی لهسهر ژیانى ههنگهوانهکان دروستبووه.

 

ههنگهوانهکان بۆ ئهوهى بهرههمێکى باشیان ههبێت و ههنگوێنێکى باش و بێ گهردو سروشتى بهرههم بهێنن، دهبێت ههنگهکان ببهنه کوێستانهکانن، بهڵام ئێستا ناتوانن بچنه ئهو ناوچانه، ههم لهبهر مهترسى لهسهر ژیانى خۆیان و وه ههمیش لهبهر لهناوچونى ههنگهکانیان.

 

شهوکهت حهمهد، دانیشتوى ناحیهى سیدهکانى سهربهقەزاى سۆران، تهمهن 45ساڵ، خاوهنى نزیکهى 50مێشه به هاوڵاتی وت»ئهگهرچى ئهمساڵ دڵمان خۆشبوو که ههنگ بهرووبومى زۆرباشه، بهڵام بهداخهوه لهئێستادا پێمانوتراوه که ئهگهر بچینه ناوچه کوێستانیهکان مهترسى ژیانى خۆمان لهئهستۆى خۆمان».

 

وتیشی «ساڵانى ڕابردوو مێش هەنگەکانمان ئهبرد بۆ کوێستاتنهکان، بهڵام له ئێستا بووەته ناوچهیهکى (محهڕهمه) لهنێوان پهکهکه تورکیا چونکه خۆتان ئهزانن تورکیا هاتۆته ناو خاکى ههرێم».

ههروهها وتى «ئهگهر واش بڕوات ئێمه زیانێکى زۆرمان بهردهکهوێت، چونکه مێش هەنگ بهخێوکردن بهتایبهت ئهگهر فێرکرابن لهناوچه گهرمێنهکان ناکرێت نه زاوزێ باش ئهکهن و نهههنگوێنێکى باش بهرههم دههێنن پێویسته ڕێگهچارهیهکمان بۆ بدۆزرێتهوه  ئهگهرنا زهرهرمهند ئهبین.»

 

ماوهى چهند مانگێکه سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنه زەمینى و ئاسمانییەکانى لەناوچه سنورییەکانى هەرێمى کوردستان چڕتر کردووەتەوه و هەڕەشەى هێرشکردنه سەر قەندیل، پێگەى سەرەکى پەکەکه دەکات. ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی زیاتر لە دوو دەیەی پێش ئێستا شکستیان هێنا لە چوونە سەر لوتکە بەرزەکانی قەندیل.

 

هێرشه زەمینییەکانى سوپاى تورکیا، پاڵپشت به بۆردومانى ئاسمانى چڕ زیاتر ناوچه سنورییەکانى برادۆست و ئامێدى و بارزانى گرتووەتەوه، ماوهى زیاتر له هەفتەیەکیشه بەرپرسانى تورکیا دەڵێن له قەندیل نزیکبوونەتەوه.

ئەو هێرشانەدا که بەبەشداری سوپاو میت و جەندرمه ئەنجامدەدرێن، دەیان بنکەو سەربازگەیان لەناو خاکی هەرێم به قوڵایی 27 کیلۆمەتر درووستکردوه، ئەمەش بەپێی لێدوانى فەرمی بەرپرسانى تورکیا.

 

ههندێک لهو شوێنانهی شهڕی پێگهیشتووه ناوچه گوندنشینهکانن، که سهرگهرمى کشتوکاڵ و ئاژهڵداری و بهخێوکردنى مێشهنگن. ئهمه جگه لهوهى لهناوچهکانى دوور له شهڕیشهوه ههنگهکان دهبرێنه کوێستانهکان.

 

زیاتر له 500ههنگهوان کهههزاران مێشیان لهسنورى سیدهکان و دهروبهرى دهشتى ههریر و سنورى قهزاکانى شهقڵاوهو خهبات و دهشتى ههولێر، چهند شوێنێکى تر ساڵانه لهوهرزى هاویندا مێشهکانیان ئهبهنه کوێستانهکانى سنورى ناحیهى سیدهکان، بهمهبهستى بهخێوکردنى ههنگهکانیان.

 

حهسهن عومهر دانیشتوى سنورى قهزاى شهقڵاوه تهمهن 56ساڵه خاوهنى زیاتر له200مێش هەنگەو بژێوى ژیانی لهسهر ئهو مێش هەنگانەیە به هاوڵاتی وت»بهڕاستى ئێستا وام لێهاتوه تهواوى مێش هەنگەکانم بفرۆشم، چونکه ئهگهر وا بڕوات زۆر زهرهرمهند ئهبین، مێش هەنگەکانیشمان توشى لهناوچوون ئهچن، لهئێستادا نازانم چى بکهم هیچ کارێکى تر لهئێستادا شکنابهم بژێوى ژیانى ڕۆژانهى خۆمى پێ بهڕێبکهم».

 

وتیشی»بهڕاستى حکومهت زۆر کهمتهرخهمه بۆ ئێمه هیچ چارهیهکمان بۆ نادۆزێتهوه که هاناى بۆبهرین ئێستا من مێش هەنگەکانم بردۆته شوێنک که هیچ شایسته نیه بۆ بهخێوکردنى ههنگ ئهگهر واش بڕوات کوالیتى ههنگوینى ئێمهش دا ئهبەزێت، چونکه ناچار ئهبین شهکر بدهینه مێش هەنگەکانمان بۆئهوهى توشى لهناوچوون نهبن.»

 

ناوچه کوێستانهکانى (خنێرهو لۆلان و مێرگه میر، ماڵهمهلا، کانى خرک، خواکوڕک، بهشێک لهصهقهرو هۆڕنه) ئهو شوێنانهن که زۆرترین ههنگهوانى ئهو سنوورهى تێدایهو له شوێنهکانى تریشهوه ساڵانه ههنگیان بۆ دهبرێت، تاکو بهسهر گهڵاو گوڵى ناوچهکهدا شیله ههڵمژن. بهڵام ئێستا دووکهڵ و بارووت شوێنى شیلهى بۆ ئهوان گرتۆتهوه.

 

له سنووری سیدهکان ساڵانه نزیکهى 10 تهن بهرههمى ههنگوین بهرههم دێت نزیکهى 6سهد ههنگهوانی هى سیدهکان و دهوروبهر مێش هەنگەکانیان دهبهنه ناوچه کوێستانیهکانى سیدهکان.

 

لهئێستادا بههۆى بۆردمانى ناوچەکهوه چهندین جار ئاگر لهناوچهکه بهربووەو بهدهیان شانه ههنگ سوتاون و لهناوچونه مێشهنگهکان کهشێکى هێمن و ئارامیان پێویسته و لهوهڕێکى باشیان له گوڵ و گیا دهوێت بۆئهوهى بهرههمى باش بهرههم بێنێت.

 

دڵشادعهبدوڵا بهرپرسى نوسینگهى ههنگهوانانى سیدهکان به هاوڵاتی وت»ئهگهر وابڕوات بهروبومى ههنگوینى لهناوچهکهى ئێمه زۆر دا ئهبهزێت باشترین ههنگوین هى ئێمه یه لهسهر ئاستى کوردستان چهندین جار ههنگوینى کوێستانهکانى ئێمه لهسهر ئاستى جیهان مهدالیاى زێڕى بهدهستهێناوه«.

 

پێدهچێت ئهو شهڕهى ناوچهکهى گرتووەتهوه ئیتر زیانى بۆ مرۆڤهکان نهبێت به تهنها، بهڵکو ئهو ههنگانهى به سروشتى ناوچهکه گهشهیان کردوه بتۆرێن و ئیتر نهگهڕێنهوه سهر ئهو گوڵانهى لەژێر ئاگر و دووکهڵى شهڕدان.

 

ئهو شهڕهى که کۆتایی ساڵى رابردوو بۆ سهر ناوچهکه دهستى پێکرد، مهترسی درووستکردوه بۆسهر ئاوارهبوونى ههزارارن خێزانى ناوچهکانى برادۆست دەکەوێته سیگۆشەى سنورى تورکیا و عێراق و ئێران که ساڵانێکى درێژه پەکەکه کردویەتیه مۆڵگەیەکى سەرەکى خۆى.

 

ناوچهکه هاوسنووره لهگهڵ قەندیل که زیاتر له چارەکه سەدەیەکه مۆڵگەى سەرەکى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکه)یه بەدرێژایی مێژووى شەڕو ململانێ خوێناوییەکانى پەکەکه و تورکیا لەهەشتاکانى سەدەى رابردووەوه تا ئێستا، هەرگیز ئامانجێکى ئاسان نەبووه بۆ ئەنقەره.

 

بەدرێژایی شەڕو ململانێ چەکدارییەکانى نێوان تورکیا و پەکەکه، قەندیل که بەسەدان گوند له خۆدەگرێت، به بەردەوامى بووەته ئامانجى فڕۆکه جەنگییەکانى تورکیا، که ژیانى له گوندەکانى ئەو سنوره تاڵکردووه. به تایبهتى بهمدوییانه زیانهکان بهر گوندهکانى ناحیهى سیدهکان کهوتوون.

 

دڵشاد عه‌بدوڵا به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌نگه‌وانانى سیده‌کان به‌‌هاوڵاتی وت »له‌سنورى ئێمه‌ هه‌نگه‌وان هه‌یه‌ نزیکه‌ى هەزار مێش هەنگی هه‌یه‌ هه‌شیانه‌ ته‌نها 50 مێشى هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌وانان بچنه‌وه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌نگه‌وانان و دروست ئه‌بێت و هه‌روه‌ها مێش هەنگەکانیان له‌ناوده‌چن، چونکه‌ به‌لایه‌نى که‌م ده‌بێت هه‌نگه‌وانان هه‌فته‌ى دووجار سه‌ردانى مێشه‌کانیان بکه‌ن بۆ چاودێرى کردنیان، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ى ئێستاوه‌ ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌«.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار