ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی حەماس لە غەززە دەستپێکرد

6 ساڵ لەمەوپێش



سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێرشی ئاسمانیان بۆسەر بارەگاکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی فەلەستینی دەستپێکردوە.

سوپای ئیسرائیل ئیوارەی هەینی رایگەیاند هێرشیکیان بۆسەر بارەگاکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەستپێکردوە دژی کوشتنت ئەفسەرێکی ئیسرائیلئ بە پلەی نەقیب لە سوری نیوان هەردولا.

بەپێی چەند میدیایەکی عەرەبی ئیسرائیل فرۆکەو تانکی بەکارهیناوە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە کردوە نەچنە دەرەوەو لا ماڵ و پەناگەکاندا خۆیان قایم بکەن ، بەڵام بەپێی چەند میدیایەکی عەرەبی چوار هاوڵاتی مەدەنی فەلەستنی بەهۆی بۆردومانەکانەوە گیانیان لە دەستداوە.

لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ بەمەبەستی چاودێریکردنی پێشھاتەکانی غەززە سەردانی بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیب کرد. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار