سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر: چه‌کداره‌کان ته‌نها ده‌مانچه‌یان پێبووه
سێ چه‌کدارن و دوانیان کوژراون و یه‌کێکیان برینداره
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد چه‌کداره‌کان ته‌نها ده‌مانچه‌یان پێبووه‌و پۆلیسێکیان بریندار کردووه‌و له کامێراکانى چاودێریه‌وه سه‌یریان کردونه‌ته‌وه شێوه‌یان له داعش ده‌چێت.
که‌نحان خه‌یلانى، سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه له‌ناو بیناى قایمقامیه‌تى هه‌ولێرین که به‌رانبه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێره‌و چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌ین، ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریمان هه‌بێت چه‌کداره‌کان ده‌مانچه‌یان پێبووه‌و شکڵیان له‌شێوه‌ى داعشدایه هه‌رچه‌نده تا ئێستا یه‌کلانه‌بۆته‌وه داعشن یان نا، به‌ڵام کاره‌که تیرۆرستییه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشککرا کرد که له کامێراکانى چاودێرییه‌وه سه‌یریان کردووه دروشمى(الله اکبر) ده‌ڵێنه‌وه‌و شێوه‌یان له چه‌کدارانى داعش ده‌چێت.
وتیشى" سێ چه‌کدارن و دوانیان کوژراون و یه‌کێکیان برینداره".
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى کرد به نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، که‌سێک وه‌ڵامى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند که له‌ئاسایش و له‌کۆبونه‌وه‌دایه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى کراوه‌ته سه‌ر بیناى پارێزگا.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8ى سه‌رله‌به‌یانى، دوو چه‌کدار هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێر و پۆلیسێک بریندار ده‌که‌ن و ده‌چنه نهۆمى سێیه‌مى بیناکه، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر چوار ده‌ورى بیناکه‌یان گرتووه‌و به‌شێک له‌هێزه‌کانى ئاسایش چونه‌ته ناو بیناکه‌وه و ده‌نگى ته‌قه‌یه‌کى زۆر ده‌بیسترێت.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى پارێزگا رایگه‌یاند:" هاووڵاتیان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ره‌وشه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵه، هێزه‌کانى ئاسایش چوونه‌ته ژووره‌وه و ژوور به ژوور به‌دواى چه‌کداره‌کاندا ده‌گه‌ڕێن".