دو ته‌قینه‌وه له‌ناو بیناى پارێزگا رویاندا
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كەمێك لەمەوبەر دەنگی دوو تەقینەوە لە نێو بینای پارێزگای هەولێردا بیستران و بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەكان، یەكێك لەو چەكدارانە خۆی تەقاندۆتەوە كە پەلامارەكەیان ئەنجام داوە.
بەپێی زانیارییەكان تائێستا دووان لە چەكدارەكان كوژراون و یەكێكی دیكەیان هێشتا لەنێو بیناكەدا ماوە و بريندارە.
بە وتەی قایمقامی قەزای هەولێریش، چەكدارەكان سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و خۆیان لە نهۆمی سێیەمی بیانی پارێزگاكەدا حەشارداوە.
لەكاتی پەلامارەكەشدا چەكدارەكان دروشمی "الله اكبر"یان ۆتووەتەوەو دوای برینداركردنی پۆلیسی پاسەوانی بینای پارێزگای هەولێر، چەكی پاسەوانەكەشیان بردووە كە لە جۆری كڵاشینكۆف بووە.
که‌نحان خه‌یلانى، سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه له‌ناو بیناى قایمقامیه‌تى هه‌ولێرین که به‌رانبه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێره‌و چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌ین، ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریمان هه‌بێت چه‌کداره‌کان ده‌مانچه‌یان پێبووه‌و شکڵیان له‌شێوه‌ى داعشدایه هه‌رچه‌نده تا ئێستا یه‌کلانه‌بۆته‌وه داعشن یان نا، به‌ڵام کاره‌که تیرۆرستییه".