ژورەکەى رۆکێرۆ؛ سەدەیەک وەک خۆی ماوەتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



ئەو سەربازە فەرەنسیەی دوای کوژرانی لەجەنگی جیهانی یەکەم، ژورەکەی ‌هیچ کەلوپەلێکی دەستکاری نەکراوە.

 

هاوڵاتی

لەمۆنۆمێنتی جەنگدا لەو شارۆچکەیەی لێی لەدایک بوو بوو لەناوجەرگەی فەرەنسادا هۆبێرت رۆکێرۆ ناوی وەک چەندین کوڕی کوژراوی تر لەسەر گۆڕەکەی نوسرابوو، ئەو لەجەنگی جیهانی یەکەمدا گیانی لەدەستدا.

بەڵام رۆکێرۆ بەشێوەیەکی بەرچاوترو گەورەتر یاد دەکرێتەوە، ئەو مۆنۆمێنتێکی تایبەت بەخۆیهەیە. ژورە کۆنەکەی کە لەماڵێکی خێزانی گەورەدایە لەشارۆچکەکەیان هێشتاو دوای ١٠٠ ساڵ لەکۆچی دوایی بەهەموو شتومەکەکانیەوەو بەدەستلێنەدراوی وەک خۆی ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین دەیە دەبێت  خێزانەکەی خانوەکەیان فرۆشتوەو ئێستا خاوەنێکی تری هەیە.

هەمان چەرچەفی سەدەیەك لەمەوبەر هێشتا لەسەر جێگاکەیەتی لەگەڵ چەند وێنەیەك و بێریە پڕدارەکەی. چاکەتە سەربازیەکەی رۆکێرۆ کە بۆتە خۆراکی مۆرانەکان هێشتا بەعەلاگەیەکی ژۆورەکەیەوە ماوەتەوەو کورسیەکەی بەردەم مێزەکەشی رویکردۆتە پەنجەرەی ئەو ژورەی لە ١٠/١٠/١٨٩٦ دا تیای لەدایكبوە.

رۆکێرۆ لە ٢٦/٤/١٩١٨داو لە ناو ئامبولانسێکی سەربازیدا گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بەخەستی لەشەڕی گوندی لۆکەردا لەناوچەی ئەوکاتی فلاندەرز لەبەلجیکا برینداربوو. ئەو گوندەی لەهەوڵی گرتنەوەیدا رۆکێرۆ گیانی لەدەستدا بۆ ماوەتەکی زۆر جەنگەکە لەدەستی هاوپەیماناندا بوو، بەڵام لەنێوان ٢٥ و ٣٠ مانگی چواردا لەدەستدانی رۆكیرۆ لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە.

دایك و باوکی سەربازە کوژراوە گەنجەکە ژورەژەیان بەتەواوی وەک ئەو رۆژە هێشتۆتەوە کە کوڕەکەیان ماڵەوەی بەجێهێشت و چوو بۆ سەنگەرەکانی جەنگ. لەکاتێکدا کە ساڵی ١٩٣٥دا خێزانی رۆکیرۆ بڕیاریاندا خانوەکە چۆڵبکەن و بگوازنەوە لەگەڵ کڕیاری خانوەکەدا رێککەوتن کە تاکۆ ٥٠٠ ساڵی تر ئەو ژورە دەبێت وەك خۆی و بەبێ دەستکاریکردن بمێنێتەوە. خاوەنە نوێکانیشی تائێستا پابەندی بەڵێنەکەیانن.

خاوەنی ئێستای خانوەکە بەرمانبەرێکی خانەنشینە بەناوی دانیەڵ فایرێ و لەکاتی نیشاندانی ژورەکە بەڕۆژنامەی (لانۆڤێل ریپەبلیک)ی فەرەنسی بەڕۆژنامەکەی وت کە هیچ نوسراوێك و رێککەوتنێکی یاساییان لەنێواندا نیە تاکو ئەو ژورە وەك خۆی بهێڵنەوە، بەڵام وتی "من ومێردەکەم ئەم خانوەمان لەمانی باپیرمەوە بەمیرات بۆ ماوەتەوەو رێزی ویستی باوک و دایکی رۆکێرۆ و یەو رێککەوتنەکامن گرتوە کە لەگەڵ باپیرمدا هەیانبوە".

ژورەکە پێداویستیە سەربازییەکانی رۆکێرۆشی تێدا دانراوە، کە سەربازێکی ئەسپسواربوەو لغاوی ئەسپەکەی و شمشێرەکەی و کڵاوە ئەسپسواریەکەی سەری ودەمانچەکانیشی هێشتا لەژورەکەدا دانراوە، لەگەڵ ئاڵایەکی فەرەنسادا کە لەلای میزەکەیەوە دانراوە.

رۆکێرۆ ملازمی یەك بوو لە بەتالیۆنی ١٥ی ئەسپسوارانی سوپای فەرەنساداو لە لیبۆرن لەفەرەنسا جێگیرکرا بوو. دوای کۆچی دوایی خەڵاتی ئازایەتی پێبەخشرا بەهۆی بوێری و ئازایەتیەوە لەمەیدانی جەنگدا.

لەمێژویی بەتالیۆنەکەی رۆکیرۆدا تۆمارکراوە کە دوای گرتنەوەی گوندی لۆکەر، فەرماندەکەی رۆکیرۆ و سەربازەکانی هاوڕێی رازینابێت گوندەکە بدات بەدەستەوەو فەرمانی هێرشی هەڵگەڕاوەو گرتەوەی گوندەکە دەردەکات‌ و لەو هێرشەشدا قوربانی زۆر دەدەن کە رۆکیرۆ و فەرماندەکە خۆیشی دەبنە قوربانی گرتنەوەی ئەو گوندە.

لەسەر مێزەکەی رۆکێرۆ و لەناو گۆزەیەکدا وەک دابونەریتێکی باوی جەنگ خۆڵی ئەو گوندەی کوڕەکەیانی تیا کوژراوە هەڵگیراوەو لێی نوسراوە "خۆڵی فلاندەرز" ئەو خۆڵەی کە منداڵە خۆشەویستەکەمانی تێدا مردو ئێستاش لەخۆی گرتوە".

بەرەکانی فلاندەرز، کە لەباکوری رۆژهەڵاتی فەرەنساوە تاکو بەلجیکا درێژدەبێتەوە یەكێك بوو لەخوێناویترین بەرەکانی جەنگە مەزنەکە. ٥٨٠ هەزار لەو بەرەیەدا لەڕۆژئاوای فەرەنسا گیانیان لەدەستدا. جگە لە سەربازانی فەڕەنسی و بەلجیکی و ئەڵمانی کە شەڕیانکردوەو مردون، ئەفسەرانی کەنەدی و ئەفریقای باشورو نیوزلەندی و ئوستورالی و هیندیش لەو بەرانە شەڕیانکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار