بۆ یه‌که‌مجار رۆمانێک له‌باره‌ى ژیانى نالی شاعیر بڵاوکرایه‌وه‌

2018-08-08 10:49:25



هاوڵاتی

بۆ یه‌که‌مجار رۆمانێک له‌باره‌ى ژیانى نالى شاعیر به‌ناوى (شازاده‌و شاعیر) بڵاوده‌کرێته‌وه‌، ڕۆمانه‌که‌ کتێبێکى قه‌باره‌ ئه‌ستورى خه‌سره‌و جافه‌و هه‌وڵێکى چوارساڵه‌ى ئه‌و شاعیره‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ژیان و به‌سه‌رهاتى نالى شاعیر، له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ئاوێره‌وه‌ چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌
خەسره‌و جاف له‌باره‌ى ئه‌م رۆمانه‌وه‌ رایگه‌یاند «ماوه‌ى چوار ساڵه‌ به‌دواى زانیارى و ژیان و زینده‌گیی»نالی»دا سه‌رگه‌شته‌ و ده‌ربه‌ده‌رم، چه‌ندان سه‌فه‌رى ئه‌ملاولاو شارى ئه‌سته‌نبوڵم کردوه‌ تازانیارى کۆبکه‌مه‌وه‌و ئه‌م رۆمانه‌ى له‌سه‌ر بنووسم».
وتیشى «جگه‌ له‌خۆم خه‌ڵکانێکیشم ناردووه‌ بۆ کتاوخانه‌ کۆنه‌کانى، وه‌ک کتاوخانه‌ى گشتیى تاران، کتاوخانه‌ى په‌رله‌مانى ئێران، دایره‌ى ئه‌سنادى وه‌زاره‌تى خاریجیه‌ى ئێران و که‌سانى چاوساغى جۆراوجۆر تازانیاریم له‌سه‌ر نالى ده‌ستبکه‌وێت». 
خەسره‌و جاف هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد «له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکى زۆرى خزمانى نالیشدا کۆبوومه‌ته‌وه‌، زانیارى گرنگى سنگ به‌سنگم به‌ده‌ستهێناوه‌ و بۆ نووسینى ئه‌م رۆمانه‌و سوودم لێوه‌رگرتووه‌«.   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار