عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: عەقڵێکی تەفرەقەچی گۆڕان بەڕێوەدەبات بە زیانی بیری نەوشیروان مستەفا

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان بۆ ‌هاوڵاتی: پێشوه‌خت دیارییه‌کمان دایه ده‌ست پارتى که‌ تۆ هێزى یه‌که‌مى

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

هاوڵاتی: بۆچى گۆڕان و هاوپهیمانى و کۆمهڵ کهپێشتر وهک بهرهیهک خۆیان نمایشکرد، نهبونه یهک لیست بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان؟

 عهبدولڕهزاق  شهریف ئهو پرسه لهسهرهتادا زۆر بهباشى چوهپێشهوه تهنانهت گهشت بهوهى رێککهوتنێکیش ئیمزا بکرێت لهنێوان ههرسێ جوامێر ( بهرههم ساڵح، عهلى باپیر، عومهر سهید عهلى)، بهڵام بهدوایدا ئیراده بۆ ئهو رێککهوتنه لاواز بوو لهلایهن ههموو تهرهفهکانهوه، لهناو گۆڕانیشدا موناقهشهیهک دروستبوو لهسهر ئهوهى بچینه ناو ههڵبژاردن بههاوپهیمانى یا به لیستى جیا، لهجڤاتى نیشتمانى هاوپهیمانێتى رهئى زۆرینهى نههێناو زۆرینه رهئى وابوو بهلیستێکى جیا بهشدارى بکهین، دهرفهت زۆر کهم بوو بۆ گفتوگۆ لهسهر ئهو پرسه.

هاوڵاتی: پێتوایه دروستنهکردنى ئهو بهرهیه پارتى وهک حزبى حاکم لهههرێمى کوردستان هێشتهوه؟

عهبدولرهزاق  شهریف: دروستنهکردنى ئهو بهرهیه بۆ هاوپهیمانێتى لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، ههڵهیهکى ستراتیژى گهوره بوو لهلایهن حزبهکانهوه لاى کهمى ئهگهر بکرایه ئومێدو هیوایهک بۆ خهڵک دهگهڕایهوه بۆ بهشدارى ههڵبژاردن و مونافسێکى بههێز دهبوو بۆ یهکێتى و پارتى.

ئومێدێک پهیدادهبوو کهپارتى لههێزى یهکهمهوه ببێته هێزى دوهم، کوشتى ئهم ئومێده کارێکى ههڵهبوو کرا پێشوهخت دیارییهکمان دایه دهست پارتى کهتۆ هێزى یهکهمى، بهنهکردنى هاوپهیمانێتى لهنێوان (گۆڕان، کۆمهڵ، هاوپهیمانى، یهکگرتوو) یان دوانهى (گۆڕان، هاوپهیمانى).

هاوڵاتی: دهرئهنجامهکانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بهدڵى گۆڕان نهبوو بهتایبهت که لایهنهکانى دهسهڵاتیان به«ساختهکارى» تۆمهتبارکرد، ئێوه باسى ههژمارکردنهوهى ههموو دهنگهکانتان کرد، بهڵام نهکرا چى وهڵامى دهنگدهرانتان دهدهنهوه؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: ئێمه چاوهڕێى ئهنجامى کۆتایى دهکهین، ئهگهر ئهنجامى رهسمى راگهیهندراو ئهم دزى و ساختهکارییه راستکرایهوهو دهنگى راستهقینهى خهڵک نهگهڕایهوه، بهدڵنیاییهوه جارێکى تر ئهنجامهکانى ههڵبژاردن رهتدهکهینهوه، لهلایهن ههر هێزێکهوه رهتبکرێتهوه ناکرێت بهشدارى پرۆسهى پهرلهمان بکات، لاى کهمى بۆ حورمهتى دهنگدهرانى خۆمان بهشبهحاڵى خۆم راموایه دهبێت بایکۆتى پرۆسهى پهرلهمانى عێراق بکهین، لهناو جڤاتى نیشتمانى ههردوو رهئهکه ههیه بۆ بهشدارى کردن یان بایکۆت، ئهمهش جڤات بڕیارى لهسهردهدات.

هاوڵاتی: لهناو بزوتنهوهى گۆڕان ناکۆکى قوڵ ههیهو چهند کهسێک لهوانه عوسمان حاجى مهحمود، قادر حاجى عهلى چونهتهوه بۆ ماڵهوه، ئایا ئهم کێشانه دواى کۆچى دوایى نهوشیروان مستهفا سهریههڵدا؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: کاک نهوشیروان پێش مهرگى بهساڵێکیش هیچ کاروبارێکى سیاسى و رێکخراوهیى ناو بزوتنهوهى گۆڕانى رانهپهڕاندوه، کاک نهوشیروان ساڵێکیش پێش مهرگى بهپراکتیک رێکخهرى گشتى نهبوه، بهشدارى لهبڕیارى گۆڕاندا نهکردوه، کارهکانى خۆى راسپاردبوو بهجڤاتى نیشتمانى و ئهنجومهنێک کهناویان نابوو ئهنجومهنى راوێژ.

بۆیه کێشهکانى ناو گۆڕان لهو کاتهوهیه کهکاک نهوشیروان سهفهرى بهریتانیاى کرد بۆ چارهسهر، بهداخهوه هاوڕێکانى کاک نهوشیروان نهیانتوانى وهکو پێویست جڵهوى بزوتنهوهکه بگرن ئیدارهى بدهن، کۆمهڵێک ههڵه‌‌ى یهک بهدواى یهکیان کرد ئهمه وایکرد کێشه دروستبێت لهناو گۆڕاندا.

کێشهکانى ناو گۆڕان پهیوهندى بهکهسهکانى ناو گۆڕانهوه نیه ئهوانه ههموو هاوڕێى کاک نهوشیروانن کهسایهتى بهتهجروبهو ئهزموونن و خهباتگێڕن، بهڵام جهوههرى کێشهى بزوتنهوهى گۆڕان جهوههرى روئیاو جیهانبینى بزوتنهوهکهیه کهئێستا ئیرادهو ئیدارهى بزوتنهوهکه بهئەقڵیەتێک دهڕوات ئهم ئەقڵیەته ههڵهى تێدایه.

هاوڵاتی: بهڵام گروپێک ههیه که سهرپهرشتى ئهو ئەقڵیەتە دهکات که بهههڵه باسى دهکهن؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: ئهوهى ئێستا جڵهوى سیاسهتى بزوتنهوهى گۆڕان بهڕێوهدهبات، ئەقڵیەتێکە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ به زیانى بیرى نهوشیروان مستهفا.

هاوڵاتی: ئایا عوسمانى حاجى مهحمودو قادر حاجى عهلى یهک بۆچونیان ههبووه بۆ چارهسهرى کێشهکان تا ئهوکاتهى چونهته ماڵهوه؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: لهڕاستیدا ئهو پرسیاره حهقه ئاڕاستهى خۆیان بکرێت، بهڵام لهبهرئهوهى ههموو ئهو سهرکردانهى گۆڕان بههاوڕێم دهزانم، تهنها رهئى خۆم دهڵێم لهسهر ئهم پرسه.

کاک عوسمانى حاجى مهحمود لهگهڵ کاک قادر حاجى عهلى که ناویان پێکهوه دهبرێت لهڕاستیدا بیرکردنهوهیان جیاوازه بۆ چارهسهرى کێشهکان، ئهوهندهى بزانم سهریان نهناوه بهیهکهوه زویر بن و ئیستقاله بنوسن، کاک عوسمان کۆمهڵێک بیرکردنهوهو رێگاى ههیه بۆ چارهسهرکردنى کێشهکانى گۆڕان، زیاتر لهساڵێک پێش ئهوهى دهست لهکارى خانهى راپهراندن بکشێنێتهوه بهنوسراو کۆبونهوه باسى کردووه گهشته ئهو قهناعهتهى نوسراوهکانى و بۆچونهکانى لهکۆبونهوهکاندا ناگاته ئهنجام و هیچى لێ سهوز نابێت، پێى باشتر بوو لهم قۆناغهدا دهست لهخانهى راپهراندن بکشێنێتهوه مهسئولیهتى مێژویى ههڵنهگرێت و وازی هێناوەو لەماڵی خۆی دانیشتوە.

کهمتر ئاگام لهنیگهرانیهکانى قادر حاجى عهلی-یه، خۆى سهرۆکى لیژنهى بانگهشهى ههڵبژاردن بوو، ئهو لیژنهیه کاندیدهکان و بهرنامهو کاروبارو بانگهشهکان خۆى بهڕێوهى بردوه، بهڕاستى لهنیگهرانیهکانى تێناگهم، ههتا پڕۆسهى ههڵبژاردن تهواو بوو کهسانێکى زۆر نیگهران بوو له لیژنهکهى کاک قادر، دواى ئهنجامهکان رهخنهکان زیاتر  لهلیژنهکهى ئهو بوون.

راستیهکیش ههیه کاک عوسمان لهو سهرووهخته ئیستقالهیدا، که کاک قادر لهسهرۆکایهتى لیژنهى ههڵبژاردن دهستبهکاربوو، بهڵام جێبهجێکردنهکهى ههڵگرت بۆ دواى ههڵبژاردن و ساڵانهى کاک نهوشیروان.

وێڕای ئەوەش خاڵی هاوبەش لەبیرکردنەوەو چارەسەری کێشەکان لەنێوانیاندا هەبوە.

هاوڵاتی: نوسراوو قسهکانى عوسمانى حاجى مهحمود حهق بوون بۆ چارهسهرى کێشهکانى گۆڕان؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: کاک عوسمان که قسهى کردووه بهتهنها نهبووه، زۆر کهس قسهى ههبووه لهجڤاتى نیشتمانى و خانهى راپهراندن و جڤاتى گشتى، ههر کاک عوسمان نهبووه رهخنهى لهئهداى رێکخهرى گشتى و خانهى راپهراندن ههبوبێت لهشێوازى کارى بزوتنهوهکه، زۆر کهسى تر نامهو قسهى کردووه، بهڵام لهبهرئهوهى ئەقڵیەتێک نایهوێت بزوتنهوهکه بچێته سهر پێى خۆى، لاى کهمى لهسهر رێچکهى نهوشیروان مستهفا بڕوات، رێچکهى نهوشیروان مستهفا عهقڵیهتێکى بۆ جێهێشووین که ئێمه پێویستمان بهوهنیه ئیزافهى ترى بخهینه سهر بهس تهنها پێویستمان بهوهیه پێوهى پابهندبین، بهداخهوه لهدواى مهرگى نهوشیروان مستهفا ئهم پابهندبونه نابینرێت.

هاوڵاتی: ئایا عومهر سهید عهلى رێکخهرى گشتى چۆن بڕیاردهدات؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: بەپێی دەستور بڕیار لای جڤاتی نیشتیمانیەو خانەی راپەڕاندن بەڕێکخەریشەوە جێبەجێکاری بڕیاری جڤاتە، ئەوەندەی من ئاگادار بم رێکخەر تەنها یەك بڕیاری داوە کێشەی گەورەی لێ بۆتەوە ئەوەش بڕیاری گۆڕین و هەڵوەشاندنەوە میدیای گۆڕان بوو.

هاوڵاتی: ههندێ جار باس لهگۆڕانکارى لهڕێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندن دهکرێت، تا چهند ئهسڵى ههیه؟

عهبدولڕهزاق  شهریف: رێکخهرى گشتى بۆ ماوهى دوو ساڵ بهههڵبژاردن دیاریکراوه، بهگۆڕینى کهسهکان کێشهکانى ناو گۆڕان چارهسهر نابن، وهک باسمکرد کێشهکه جیهانبینى و سیاسهتى بزوتنهوهى گۆڕان کێشهى تێدایه، ئهم بیرکردنهوه نهگۆڕێت کێشهکان چارهسهر نابن. ئهو ئەقڵیەتە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ و زیانى بیرى نهوشیروان مستهفا کاردهکات.

هاوڵاتی: لهماوهى رابردوودا فراکسیۆنى گۆڕان دهنگیدا به یاساى تیرۆر، نهوشیروان مستهفا بهمهترسى زانیوه بۆ سهر ههرێم، چۆن دهکرێت گۆڕان دهنگى پێبدات؟

 عهبدولڕهزاق  شهریف: نهوشیروان مستهفا نهک بهمهترسى زانیوه ئهوه کاتێک ئهو قسهیه دهکرێت که پرۆژه یاسا بووه، نهوشیروان مستهفا بهو یاسایه ئامر قهبزى دهرچووه لهدادگاى ههولێرهوه، لهبهرئهوه پێم شهرمه که فراکسیۆنهکهم یاسایهک نهوشیروان مستهفا بهمهترسى زانیبێت و فهرمانى گرتنى پێ دهرچووبێت باسى بکات، چ بۆ ههموارکردنهوه چ بۆ دهنگدانى، ئهوهى رویدا پێویستى به لێکۆڵینهوهیه.

هاوڵاتی: ئهى بۆ دهنگدان بهیاساى سهرۆکایهتى ههرێم دهڵێن چى که گۆڕان دهنگى پێدا، ئایا رێککهوتن ههبووه لهنێوان گۆڕان و پارتیدا؟

 عهبدولڕهزاق  شهریف: زانیاریم نیه چۆن تێپهڕى، چونکه به رێکاره رێکخراوهییهکانهوه نهڕۆشت لهناو بزوتنهوهى گۆڕان، عادهتهن لهناو بزوتنهوهى گۆڕان پرۆژهیاساکان باس دهکرێت دهچێته ژورى یاسایى لهلایهن ژورى تایبهتمهند پێشکهشدهکرێت، ژورى یاسایى رهههنده یاساییهکانى ههڵدهسهنگێنێت، رێکارى رێکخراوهیى خۆى دهبرێت، ستراتیژى بێت دهچێته جڤاتى نیشتمانى ئنجا دهدرێته ژورى حکومهت و پهرلهمان و دهیدهنه فراکسیۆن، ئهم دوو پرسه هیچیان رێکارى رێکخراوهیى ناو بزوتنهوهى گۆرانى نهبڕیوه.

هاوڵاتی: سیاسهتى گۆڕان بهم شێوهیه بهردهوام بێت گۆڕان پاشهکشه دهکات؟

عهبدولرهزاق  شهریف: ئهگهر بزوتنهوهى گۆڕان بهم جۆرهى ئێستا سیاسهت بکات و بهو ئەقڵیەتە دڵنیابه لهوهى نائومێدى گهوره دهخاته ناو کۆمهڵانى خهڵکى کوردستانهوه، پاشهکشێى گهوره دهکات، پاشهکشێى گۆڕان ماناى پاشهکشێى ئومێدو هیوا بهگۆڕانکاریه.

هاوڵاتی: چۆن کێشهکان چارهسهردهبن؟

عهبدولرهزاق  شهریف: شکاندنى ئهو ئەقڵیەتە کهئێستا بۆ تهفرهقهو ناوخۆ زیانى بیرى نهوشیروان مستهفا ئیش دهکات کارێکى قورسه، بهڵام ئهگهر بزوتنهوهى گۆڕان ههڵوێستهیهک بکات و جڤاتى نیشتمانى کۆدهنگییهک دروست بکات ئهو ئەقڵیەتە بشکێنن تا گۆڕان بچێتهوه سهر رێچکهى راستهقینهى خۆى، تهنانهت جڤاتى نیشتمانى بهرزترین دهسهڵاتهو دهتوانێت خانهى راپهراندن ههڵبوهشێنێتهوه.

هاوڵاتی: ئایا گۆڕان دۆخى دارایى چۆنه؟ دهوترێت پاره له کهسانى ناو پارتى و یهکێتیش وهردهگرن؟

عهبدولرهزاق  شهریف: گۆڕان که سهرۆکایهتى پهرلهمانى وهرگرت یهکێک لهو ههڵانه ئهوهبوو که یاساى بودجهى ئهحزاب چووه ناو پهرلهمانهوه رازى بوو بهوهى که بهندێک بۆ بودجهى یاساى حزبهکان زیاد بکرێت کهبودجهى حزبهکان رابگیرێت تا قهیرانى دارایى ههرێم چاک دهبێ کهئهوکات گۆڕان سولفهیهکى لهحکومهت وهردهگرت.

ئهم خاڵه پارتى و یهکێتى به ئهنقهست ئهمهیان کرد بۆ ئهوهى دهستبخهنه بینه قاقاى گۆڕان و لایهنهکانى تر بۆ ئهوهى نهتوانن سهرچاوهى داراییان ههبێ بچنهسهر پێى خۆیان، بێجگه لهو حزبانهى کهنزیکن لهیهکێتى و پارتى.

پارتى و یهکێتى سهرچاوهى داراییان زۆرهو داهاتى ئهم ههرێمه لهبهردهستى خۆیاندایه بۆیه هیچ پێویستیان بهیاساى بودجهى ئهحزاب نیه.

لهدواى ئهو وهزعهوه گۆڕان هیچ پارهى لهحکومهت وهرنهگرتووه، وهک چۆن لهسهرهتاى گۆڕان ههندێ گۆڕانخوازو ههندێ خهڵکى دۆستى گۆران هاوکارییان دهکرد، دیسانهوه دهستبکات بهداواکارى لهخهڵکى خۆى کههاوکارى گۆڕان بکهن، ئینجا ئهو خهڵکانه خهڵکى بهئیمکانیهت و دهوڵهمهندن ئینجا ئهو خهڵکانه گۆڕانن یان پارتین یا یهکێتین یا بێلایهنن هاوکارییان کردووین، پارهمان لهخهڵک وهرگرتووه ههوادارى پارتییه، بهڵام خۆیان دۆستى پرۆژهى گۆڕانن، خهڵک ههیه لهناو پارتى و یهکێتى دۆستى پرۆژهى گۆڕانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار