نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ده‌گمه‌نه‌که‌ له‌سلێمانى به‌ 12 پزیشک ئه‌نجامده‌درێت

نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى هیوا بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌و تالاسیما له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى لهئێستادا بوهته جێگهى هیواى ئهو نهخۆشانهى کهپێویستیان بهچاندنى مۆخ ههیهو رێگهى دووری دهرهوهى وڵاتیان بۆ نزیکبوهتهوه.

بهوتهى پزیشکانى ئهو نهخۆشخانهیه، لهئێستادا جگه لهپارێزگاکانى ههرێمى کوردستان، نهخۆش لهپارێزگاکانى ترى باشورو ناوهڕاستى عێراقیشهوه بهمهبهستى چارهسهرکردن و نهشتهرگهریی روو لهو نهخۆشخانهیه دهکهن.

مانگى رابردوو 100هەمین نەشتەرگەریی چاندنی مۆخ لەنەخۆشخانەی شەهید شاسوار لەسلێمانی بەسەرکەوتویی ئهنجامدرا که بەپێی ئامارەکانی نهخۆشخانهکه 86%ی چاندنی مۆخ بۆ نەخۆشەکان سەرکەوتو بوە.

نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى بۆ یهکهمجار له 27/6/ 2016 کراوهتهوهو تائیستا 102 نهشتهرگهرى چاندنى مۆخى تێدا ئهنجامدراوه، 61ى لهڕهگهزى نێر، 41ى رهگهزى مێ، لهو ژمارهیهش 71 کهسیان لهخۆیهوه مۆخى بۆ وهرگیراوهو 31 کهسیشیان لهیهکێکى ترهوه بۆى وهرگیراوه.

لهکۆى ئهو 102 چاندنه، 75 نهخۆشیان شێرپهنجهى خوێنیان ههبووهو 27 کهسهکهى تریشیان نهخۆشى تالاسیما بووهو 53 نهخۆشیان دانیشتووى پارێزگاى سلێمانى بون و 49 نهخۆشهکهى تریش، نهخۆشى پارێزگاکانى تربون.

یوسف عیماد، منداڵێکى نهخۆشى تالاسیمایهو له شهش مانگ دواى لهدایکبونیهوه تائێستا کهتهمهنى نۆ ساڵانه، دهبوایه بهردهوام مانگى دووجار خوێنى تێبکرایه، ئێستاش نهشتهرگهریی چاندنى مۆخى بۆ ئهنجامدراوه.

یوسف، ئهگهرچى لهسهر یهکێک لهقهرهوێڵهکانى نهخۆشخانه راکشابوو، بهڵام دڵى ههر لهلاى یارییکردن بوو لهلاى هاوڕێکانى و ماڵى خۆیان بوو، زوو زوو بهپورى دهوت کهچاودێرى دهکرد «کهى ئهڕۆمه ماڵهوه، حهزم لهشفتهیه«.

دایکى یوسف، بههۆى زۆر شهکهتى و زۆر ماندویی و مانهوهیان لهنهخۆشخانه، چوهتهوه ماڵى خۆیان تاپشوویهک بدات، لهبرى ئهو خوشکهکهى بهدیار یوسفهوه لهنهخۆشخانه دانابوو.

عهتیه پورى یوسف وتى «زۆر سهخته منداڵێک گهوره بکهیت، کهنهخۆشیهکى ئاوا سهختى ههبێت، ههربۆیه بههۆى هیلاکى دایکیهوه، ئێستا منى لام و دایکیم ناردهوه تاپشوویهک بدات».

وتیشى «ماوهى مانگێکه بهردهوام لهنهخۆشخانه دهمێنینهوهو پێویستى بهچاودێرى ورد ههیه«.

لهکاتى سهردانیکردنى ئهو جۆره نهخۆشانه رێنمایی پهیامنێرى ‌ کرا کهپێویسته لهبهر تهندروستى نهخۆش دهست و ههموو کهلوپهلهکانى کارکردنمان پاکژبکرێنهوهو جلوبهرگى تایبهت بپۆشین.

عهتیهى پورى یوسف، لهدهموچاویدا ئهوه دهخوێنرایهوه کههیوایهکى بهچاکبونهوهى خوشکهزا نۆ ساڵانهکهى ههیهو به ‌ وت «ئهوه سێ رۆژه چاندنهکهى بۆ کراوهو پشت بهخوا بهم چاندنه رزگارمان دهبێت و خوشکهزا نازدارهکهم چاکدهبێتهوه«.

ئهو نهشتهرگهریهى که لهم نهخۆشخانهیه ئهنجامدهدرێت برتییه لهچاندنى مۆخى ئێسقان، لهیهکێکى ساغهوه بۆ کهسێک کهنهخۆشى شێرپهنجه‌‌ى خوێن، یاخود تالاسیماى ههبێت.

ئهو نهخۆشانهى کهپێویستى بهچاندنى مۆخ ههیه، دوو جۆر چاندن ههیه، چاندنى مۆخى ئیسقان لهخۆیهوه بۆ خۆى، واته نهخۆشێکى شێرپهنجهى خوێن کهچارەسەری کیمیایی دهدرێتێ و بهرهو چاکبونهوه دهچێت، بهدڵنیاییهوه دروستدهبێتهوهو بۆى دهگهڕێتهوه.

بهڵام نهخۆشى تالاسیما یاخود ئهو نهخۆشانهى کهشێرپهنجههى خوێنیان ههیه و تواناى ئهوهیان نیه کهمۆخى خۆیان بۆ بهکاربهێنرێت، چونکه لاوازبوون و بهرگرییان نهماوه، بۆیه لهڕێگهى خوشک یان برایهکیهوه چاندنهکهى بۆ دهکرێت.

بهوتهى ئهو پزیشکانهى ئهم نهشتهرگهرییه ئهنجامئهدهن، پێویسته ئهو ماوهیهى کهمۆخهکه دهچێنرێتهوه، لهمانگێکهوه تا 100 رۆژ لهژێر چاودێریدا بمێنێتهوه، چونکه مهناعهى نهخۆشهکه دێته خوارهوهو بەرگری زۆر کهم دهبێت، بۆیه پێویسته نه کهس سهردانى بکات و نه تێکهڵی خهڵک ببێت، چونکه لهوانهیه تهنانهت پژمهیهک ببێتههۆى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسێک و بهرگرى نهخۆشهکهش لهو کاتهدا سفره.

پڕۆفیسۆر د.ئهنوهر شێخه وهک تاکه پزیشک لهههرێمى کوردستان و پسپۆڕ لهبوارى چاندنى مۆخ، ماوهى 16ساڵه گهڕاوهتهوه کوردستان و خهریکى پێگهیاندنى پزیشکى زیاتره لهو بوارهداو لهسهر دهستى ئهو 113 پزیشک بڕوانامەیان وەرگرتووە.

ئهنوهر شێخه به ‌ راگهیاند «بهخۆشحاڵییهوه ئێستا زۆربهى ئهو پزیشکانهى پێمگهیاندوون لهو بوارهدا لهنهخۆشخانهکه کاردهکهن و بونهته پسپۆر لهو بوارهدا».

ئهم پسپۆڕه ئهوهشى وت «لهو 102 نهشتهرگهرییهى کهئهنجاممانداوه بۆ نهخۆشهکان، تائێستا 86 نهخۆشیان چاکبوونهتهوه، ئهوهش شتێکى زۆر دڵخۆشکهره بۆ نهخۆشییهکى کوشندهى وهک شێرپهنجه«.

ئهو پزیشکه پسۆڕه ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد لهئیستادا نهخۆشێکى زۆرى تالاسیمایان ههیه کهپێویستى بهچاندنى مۆخ ههیهو زهختێکى زۆریان لهسهره و لهپارێزگاکانى ترى ناوهڕاست و باشوورى عێراقهوه سهردانیان دهکهن.

پێشتر ههر نهخۆشێک بۆ چارهسهرى چاندنى مۆخ دهچووە دهرهوهى وڵات و تێچووى ههر نهشتهرگهرییهک که لهدهرهوهى وڵات ئهنجامدراوه 40 بۆ 50 ههزار دۆلارى تێدهچوو، لهگهڵ ئهوهشدا پێویست بوو 100 رۆژ له دهرهوه بمێنێتهوه، بهڵام لهئیستادا ههمان نهشتهرگهریی به نرخێکى زۆر کهمتر ئهنجام دهدرێت.

د. ئهنوهر شێخه وتى «ههموو نهخۆشێک کهچاندنى مۆخى بۆ دهکرێت لهئێستادا لاى ئێمه تهنها 20 ههزار دۆلارى تێدهچێت. ههر نهشتهرگهریهکى چاندنى مۆخیش دوو پزیشکى سهرهکى و 10 پزیشکى لاوهکى کارى تیادادهکهن».

بهوتهى بهرپرسانى نهخۆشخانهى چاندنى مۆخ لهسلێمانى لهئێستادا هیچ حاڵهتێک نیه که لهم نهخۆشخانهیه چارهسهرى بۆ نهکرێت و دهرمان و چهرهسهرهکان وهک نهخۆشخانهکانى دهرهوهیهو جیاوازى نییه، ههموو دهرمان و کهرهستهکانیان پرتوگالى و ئهمریکى و بهریتانى و ئهڵمانیه.

شوکریه قادر تهمهن 48 ساڵان ماوهى پێنج مانگه لهنهخۆشخانهى هیوا ماوهتهوهو مانگى دوو بۆ سێ دهرزى کیمیاییان بۆ کردووه، بهچاوى پڕ لهفرمێسکهوه چیرۆکهکهى خۆى بۆ ‌ دهگێڕایهوه وتى «ههموو بهیانییهک بهو هیوایهوه چاوم ئهکردهوه، کهتاڵهکانى قژم ههڵنهوهرێت و وهک جارانم لێبهاتایهتهوه، ئاواته خوازبووم ئهو نهخۆشیهم خهونێک بوایهو بهاتنایه سهر دهموچاوم و خهوهکهیان لێ تێکبدامایه«.

شوکرییه ئهگهرچى دواى وهرگرتنى چارهسهرى کیمیایی هیواى چاکبونهوهى بۆ گهڕاوهتهوه، بهڵام بۆ ئهوهى دڵنیابێتهوه، ماوهى ههفتهیهکه نهشتهرگهریی چاندنى مۆخى بۆ ئهنجامدراوه.

وتى «نهشتهرگهریهکهم دهبوو لهمۆخى کهسێکى ترهوه وهربگرم، منیش لهمۆخى براکهم وهرگرت و بۆیان چاندووم».

وتى «ئه‌م چاندنه‌ نیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه‌، بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه‌، هیوایه‌که‌ له‌وپه‌ڕى بێهیوایدا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار