ئۆردۆغان: ئەگەر ئەمریکا دۆلاری هەیە، ئێمە خەڵک و خودامان هەیە
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا کە بۆتە هۆی دابەزینی بەهای لیرەی وڵاتەکی وتی "ئه‌گه‌ر ئەوان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا وه‌ك یه‌كه‌م "سه‌رۆك"ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا هه‌ڵبژێردرا سه‌ردانی زێدی خۆی شارۆچكه‌ی گونه‌یسو-ی كرد له پارێزگای ریزه، لەوێدا وتی "به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه مه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه".
لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. نرخی یه‌ك دۆلار بوو به 6.8 لیره‌ی توركی.
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، شاندی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پاستۆر بروونسۆن سەردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له هه‌وڵه‌كانیان.
ئەم وتانەی ئۆردۆغان لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەمڕۆش گەیشتە 6.8 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی.
هاوکات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گەیشتووەتە ئاستێك كه ڕێكاری نوێتر له به‌رانبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.
پێشتر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی فرۆکەی F35ی به توركیا دابوو، هەروەها دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكیش سزای به‌سه‌ر ٢ وه‌زیری توركیادا سه‌پاندبوو.
رۆژنامەی "واڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئەو وەفدە توركیەی نێردراوە بۆ ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نێوان ئەنكەرەو واشنتۆن، لەدانسوتانەكاندا، داوای ئەمریكای بۆ ئازادكردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن كە لەلایەن توركیاوە دەستبەسەركراوە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ “تیرۆر”، رەتكردۆتەوەو دیدارەكانی وەفدە توركییەكەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بەبێ هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی كۆتایی هاتوە.
بەپێی رۆژنامەكە دیداری وەفدە توركییەكە كە لە 9 كەسی سەر بە سێ وەزارەتی جیاواز پێكهاتوە لە وەزارەتی ئەمریكا 50 خولەكەی خایاندوەو پاش ئەوەش لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەو ڵاتە كۆبونەتەوە.
رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی رەتكردنەوەی داواكەی ئەمریكاوە لەلایەن وەفدە توركییەوەكە، دۆناڵد ترامپ ئامادەكاری دەكات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەسەر چەند بەرپرسێكی دیكەی توركیادا كە بەم نزیكانە سزا نوێكان رادەگەیەنرێن.
هەروەك رۆژنامەكە لەزاری ئەو بەرپرسانەوە ئاشكرایكردوە كە وەفدی ئەمریكی دا‌واشیان لەوەفدە توركیەكە كردوە “سەركان كۆكلیە” كە هاوڵاتییەكی ئەمریكی-توركییە و كارمەندی ناسایە ئازاد بكەن كە لەگەڵ سێ كارمەندی دیكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەتوركیا دەستگیركراوە.