فیلمی (‌هونەرمەندەکە)

درەوشانەوە وروژاندن و ئازار بەخشین بەبێ وشە

6 ساڵ لەمەوپێش



پێشەوا جەلال

ئەو ڕۆژانەت بیرە کەفیلمەکان شکۆدارو سیحراوی و بێدەنگبون؟ منیش بیرم نیە. کارە هونەری و درەوشاوەکەی میشیل هازانڤیس دەربارەی تێپەڕینی سەردەمی بێدەنگیە لەیادگارییەوە بۆ داستان. فیلمی (هونەرمەندەکە) ئەمە تەنها کارێکی مێژووی فیلم نیە، بەڵکو دەربڕینێکی میهرەبانانە و غەمبارانەو تاڕادەیەک گەمژانەی فیلمی خۆشەویستیە. پاڵەوانی فیلمەکە پرسە دەگێڕێت بۆ گەیشتنی دەنگ بەفیلم. (هونەرمەندەکە) خۆی ئارەزووی ئەو بێدەنگییە دەکات کەدەتوانێت بەجوانی بدرەوشێتەوە، چێژ ببەخشێت و پێویستی بەوە نیە هیچ شتێک بڵێت.
ئەم فیلمە، فیلمێکی فەرەنسی کۆمیدی-درامییە، لەساڵی ٢٠١١ بەرهەمهێنراوە بەشێوەی ڕەش و سپی، نوسین و دەرهێنانی لەلایەن میشێل هازانڤسیسەوە بۆ کراوە. چیرۆکی فیلمەکە تیشک خستنەسەری پەیوەندی ئەستێرەیەکی فیلمی بێدەنگ و کچە ئەکتەرێکی تازە دەرکەوتووە لەکاتێکدا کەخەریکە فیلمی بێدەنگ بەرەو پوکانەوە دەچێت و بەفیلمی دەنگدار جێگەی دەگیرێتەوە. 
فیلمەکە پێشوازیەکی زۆرباشی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بۆ 10 خەڵاتی ئەکادیمی پاڵێوراوە و براوەی پێنجیان بووە سەرەڕای چەندین خەڵاتی تر، لەناویاندا خەڵاتی باشترین وێنە، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر. 
بەڕەهایی بڵێین فیلمەکەی هازانڤیس فیلمێکی تەواو بێدەنگ نیە. مۆسیقایەکی زۆرو هەندێ دەنگە دەنگ هەن لەفیلمەکەدا بەشیوەیەکی سەرنجڕاکێش سەرسوڕهێنەرن و لەهەمانکاتیشدا تەواو نالۆجیکین. کۆی وێنە ڕێسراوەکانی فیلمەکە بەجۆرێکن کەیاساکانی کات و دەنگ و بۆشایی وەلانراون کەئەمەش ڕەنگە زیاتر یادەوەری سەرەتایی سینەمای فەڕەنسی بێت وەک لەهۆلیۆدی کۆن کەڕوداوەکانی تیا ڕودەدەن.
هەموان هونەرمەندەکەی نێو فیلمەکەیان خۆشدەوێت و ئەویش بێباکێکی نارسیستە، زۆر دەردەکەوێت لەسەر فەرشی سورو لەگەڵ هاوسەرو سەگەکەی لەکۆشکێک دەژین.
هەر زوو ئەوە دەردەکەوێت کە ئەبێ ڕوبدات. خۆ بە گەورەزانی جۆرج (هونەرمەندەکە) زوو تێکدەشکێ، سەرەتا لەگەڵ خانمە ئەکتەرێکی شیرین و ئیلهام بەخش بەناوی پیی میلەرو دواتریش تێکشکانی پیشەکەی بەهۆی کەللەڕەقی و ڕەتکردنەوەی ئەوەی لەگەڵ کاتدا بگۆڕێت. بەجێدەهێڵرێت لەلایەن هاوسەرەکەی و دەردەکرێت لەلایەن بەڕێوبەری ستۆدیۆکەی. تەنها خۆی و سەگەکەی و شۆفێرەکەی دەمێننەوە. ئەستێرەکە ڕوناکی نامێنێت بەڵام سەرەڕای ئازارەکانی چارەنوسی نادیاری ئەو هەر بەبێدەنگی ئەمێنێتەوە و ڕەتیدەکاتەوە قسەبکات.
فیلمی هونەرمەندەکە بێ ڕەحمانە چێژبەخشە وەک هەر مۆسیقایەک کەپرسە دەگێڕێت و نۆستالجیا بۆ فیلمە کۆنەکان بەشێوەیەکی ڕەنگاوڕەنگ لەفیلمێکی ڕەش و سپی نیشاندەدات. 
هەموو ئەمانە پێشنیاری فیلمێکی نوێی ناوازە دەکەن. لێزانی و کارامەیی هازانڤسی نیشاندەدەن لەدوبارەکردنەوەی هەندێ کارتێکەری سینەمای کۆن کە زۆر کاریگەرە. ئەو دڵفڕێنی و چێژبەخشی فیلمە بێ دەنگەکان نیشاندەدات بەبێ سوودوەرگرتن لەهەموو هێزی تەواوی ئەوان. فیلمەکە زیاتر بەرهەمهێنانەوەیەکی وەفادارانەیە بۆ فیلمی بێدەنگ وەک لەوەی تازەکردنەوەیەکی بەچێژبێت. ئەم فیلمە گەمەیەکە بەچاوبەستراوی و لەهەمان کاتدا جوانی خۆیشیت پێ نیشا‌ندەدات. لەقوڵی و هۆگریەکی جوانی هونەرەوە سەرچاوە دەگرێت و لەئامێزی گرتوە. 
هازانڤسیس دەزانێت بینەر چێژ بینینی زیاددەکات بەنیشاندانی کاری ئاڵۆز لەپێناو کاریگەری سادەو ڕاستەخۆ. ئێمە ئارەزوی ئەوە دەکەین کەشەو کوێربین بەهۆی جوڵەو ورە ورو کاری سیحری وەها کەمەحاڵن ئەنجامبدرێن، لە بینینی فیلمەکەش ڕوبەڕووی ئەمە دەبینەوە. 
هازانڤسیس کارەکە تەواو ناکات لەڕێگەی بەرزخوازیەکی جوانەوە بەڵکو لەڕێگەی بردنەوەیەکی خاکیانە تەواوی دەکات کە لەدەرەوەی نرخاندنی هونەری جەماوەرییە، لەسەرووی هەموشیانەوە خۆشیهێنەرێکی داهێنەرانەو کارامە بۆ بینەر دروستدەکات بەیارمەتی تەکنیکی کاریگەرو هەمەجۆر.
دانسە جوانەکەی دوو ئەکتەرە سەرەکیەکەی فیلمەکە هەست و سۆزێکی تێکەڵ بەمیلۆدراما وێنا دەکات. ئەم فیلمە زیاترە لەبەرهەمێکی جوان بەمۆسیقایەکی خۆش، ئەگەر لەباشترین فیلمەکان نەبێت ئەوا بیرخەرەوەی شتانێکە بۆ بینەر کە وا لە فیلمەکە دەکات ببێتە فیلمێکی گەورە.   

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار