وتەبێژی كۆشكی سپی: چاودێری هەرەسهێنانی بەهای لیرە دەكەین

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت ئەو سزایانەی بەسەر توركیادا سەپاندوویانن پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاوە هەیە.

سارا ساندەرز وتەبێژی کۆشكی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە توركیا بەشێوەیكی تەواو نادادگەرانە مامەڵەی لەگەڵ قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن كردووە، بۆیە تەنانەت ئەگەر ئازادیش بكرێت، ئەوا ئەمریكا ئەو گومرگە زیادەیە هەڵناگرێت كە بەمدواییە بەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردەكراوی توركیادا سەپاندوونی.

ساندەرز بڕیارەكەی حكومەتی ئەنقەرەشی بۆ سەپاندنی گومرگی زیادە بەسەر هەندێك بەرهەمی ئەمریكی بە هەڵە وەسف کرد و رایگەیاند گومرگە زیادەكانی توركیا هەنگاوێكە بە ئاڕاستەیەكی هەڵەدا.

وتەبێژی کۆشكی سپی هۆشداریشیدایە توركیا بەوەی ئەوەی پێویست بكات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەیگرنەبەر و جەختیشیكردەوە لەوەی چاودێری دۆخی ئابووری توركیا و هەرەسهێنانی بەهای لیرە دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار