هاوڵاتى وێنه‌ى ئه‌و ئوتومبێله‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ توركيا زه‌کى شنگالى کرده‌ ئامانج

زه‌کى شنگالى ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى که‌جه‌که‌ و فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌به‌شه‌

2018-08-16 12:22:57



هاوڵاتى
زه‌کى شنگالى ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى که‌جه‌که‌ و فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌به‌شه‌ بووه‌ له‌ شنگال.

زه‌کى شنڤالى له‌ساڵى 1952 له‌ باتمانى باکورى کوردستان له‌دایک بووه‌، بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیا ژیانى به‌سه‌ر بردووه‌.

یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رکرده‌ دیاره‌کانى په‌که‌که‌، پاش داگیرکردنى شه‌نڤال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، زه‌کى یه‌کێک بووه‌ له‌ رابه‌رانى ئازادکردنه‌وه‌ى شه‌نگال له‌ده‌ستى داعش، به‌ پلان و به‌رنامه‌ ورده‌کانى توانی توانى خزمه‌تى گه‌وره‌ به‌ ئێزیدییه‌کان بکات له‌ شنگال.

١٥ى ئابى ٢٠١٨، ئه‌ندامى کۆردیناسیۆنى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى زه‌کى شه‌نگالى کاتێک له‌ مه‌ڕاسیمى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى گوندى کۆچۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌، ده‌وروبه‌ریى کاتژمێر چوار له‌ ئه‌نجامى هێرشى ئاسمانیى تورکیا شه‌هید ده‌کرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار