سعودیه‌ چاو ده‌بڕێته‌ بازاڕى کوردستان

چاودێران ده‌ڵێن پێده‌چێت هه‌وڵه‌ نوێیه‌کانى سعودیه‌، هه‌رێم بکاته‌ ناوه‌ندێکى ململانێی ئابورى نێوان ڕیازو تاران.

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شانشینى عهرهبی سعودیه چاوى بڕیوهته بازاڕه تازه گهشهسهندوهکهى ههرێمى کوردستان و دهیهوێت وهبهرهێنانى تێدا بکات، ههرێمیش که بهڵێنى کارئاسانى پێداوه دهیهوێت لهڕێگهیهوه ئابوریهکهى ببوژێنێتهوه کهچهند ساڵێکه توشى داڕوخان بووه بههۆى قهیرانهوه.

رۆژى 23ى تهمموز، وهفدێکى گهورهى سعودیه گهیشته ههولێر کهپێکهاتبوو لهسهرۆکى ژورى بازرگانى سعودیه و باڵیۆزى سعودیه لهعێراق و کونسوڵى ئهو وڵاته لهههرێم و ژمارهیهک گهوره بازرگانى ئهو وڵاتهو لهگهڵ نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى حکومهتدا کۆبونهوه.

سهردانى ئهو وهفده 35 کهسیه کهیهکهم وهفدى گهورهى لهو شێوهیهیه سهردانى ههرێم بکات، بهیهکهم ههنگاوى کردهیی سعودیه دادهنرێت بۆ دهستپێکردنى چالاکى بازرگانى لهههرێمى کوردستان.

بهپێی راگهیهنراوێکى حکومهتى ههرێم، لهکۆبونهوهکهدا ههردولا رێککهوتن وهکو ههنگاوى یهکهم ههرێم ببێته بنکهى سهرهکى چالاکییه ئابورى و بازرگانى و وهبهرهێنانهکانى سعودیه لهسهرتاسهرى عێراقدا.

ههر لهو کۆبونهوهیهدا ههردولا جهختیان کردهوه لهسهر پێویستى دهستپێکردنى گهشتى ئاسمانى راستهوخۆ لهنێوان سعودیهو ههرێم و کردنهوهى لقى بانکى سعودیه لهههرێم، بهئامانجى کارئاسانیکردن بۆ چالاکیه بازرگانیهکانى سعودیه لهههرێم.

وهفدهکهى سعودیه لهسهر داواکارى محهمهد سهلمان شازادهى جێنشینى سعودیه سهردانى ههرێمى کردبوو، ئهوهش بهئاماژهیهکى بههێز دادهنرێت بۆ خواستى ئهو وڵاته بۆ کردنهوهى جێپێی خۆى لهبازاڕهکانى ههرێمى کوردستاندا.

رۆژێک دواى سهردانهکهى وهفده سعودیهکه، دیدارێکى گهورهى بازرگانى لهنێوان وهفده سعودیهکه و ژوره بازرگانیهکانى ههرێم لهههولێر بهڕێوهچوو کهتێیدا رێککهوتن لهسهر دروستکردنى دهستهیهکى هاوبهش بۆ هاریکارى ئابورى لهنێوان ریازو ههولێردا.

دارا جهلیل خهیات سهرۆکى ژورى پیشهسازى و بازرگانیهکانى ههرێمى کوردستان به هاوڵاتی وت «وهبهرهێنانى سعودیه له ههرێم کاریگهرى گهورهى دهبێت لهسهر ئابورى ههرێم، بهڵام ئهوه کاتى دهوێت».

وتیشى «جارێ دهبێت چاوهڕێ بکهین تاکۆمپانیا سعودییهکان دێن و دهست بهوهبهرهێنان دهکهن و کارى بازرگانیش به رۆژێک و دوو رۆژ ناکرێت، بهڵکو وهستاوهته سهر گفتوگۆو رێککهوتنى کۆمپانیاکان که دهیانهوێت لهچ کهرتێکدا وهبهرهێنان بکهن».

تائێستا دیار نیه سعودیه کهیهکێک لهدهوڵهمهندترین وڵاتى عهرهبی و گهورهترین وڵاتى ههناردهکهرى نهوته لهجیهاندا، لهچ کهرتێکدا دهیهوێت وهبهرهێنان لهههرێمى کوردستاندا بکات، لهکاتێکدا لهدیداره هاوبهشه بازرگانیهکهدا ههرێم چهندین ههلى بازرگانى لهبوارهکانى پیشهسازى، گهشتیارى و کشتوکاڵ بۆ وهبهرهێنهره سعودیهکان خستهڕوو.

محهمهد خهریف ئهندامى ئهو وهفده سعودیهى سهردانى ههولێرى کرد، له دیداره هاوبهشهکهدا لهههولێر وتى «دهمانهوێت بهرههمهکانى ههرێم له بازاڕهکانى سعودیه ببینین، وهکو ههنگوین و شیرو دهرگاى بازاڕهکانى سعودیه کراوه بهروى ههرێمدا، لهگهڵ ئهوهشدا دهمانهوێت ئێمهش ههلى وهبهرهێنانى باشمان لهههرێم دهستبکهوێت».

بازرگانانى سعودیه دهیانهوێت بهسودوهرگرتن لهیاساى وهبهرهێنانى ههرێم کهکارئاسانى زۆرى تێدایه بۆ وهبهرهێنهرهکان ههلى وهبهرهێنان لهههرێم وهدهستبخهن.

لهئێستادا سعودیه که دوو ساڵ لهمهوبهر کونسوڵگهریی خۆى لهههولێر کردهوه، دهیهوێت لهڕێگهى خاڵى سنورى عهرعهر لهگهڵ عێراق کهبڕیاره له 10 مانگى داهاتوودا بهفهرمى بکرێتهوه، دهستبکات بهجموجۆڵه بازرگانیهکانى لهگهڵ ههرێم.

دهسهڵاتدارانى ههرێمى کوردستان بهڵێنیانداوه کهههموو کارئاسانیهک بۆ وهبهرهێنانى سعودیه بکهن لهههرێم و چاویان لهوهیه وهبهرهێنانى ئهو وڵاته دهوڵهمهنده کاریگهرى لهسهر بوژاندنهوهى ئابورى ههلى ههرێم دورستبکات.

نێچیرڤان بارزانی سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهمیانهى کۆبونهوهیدا لهگهڵ وهفده سعودیهکه جهختیکردبوهوه، کەههموو پشتگیری و ئاسانکارییهک دهکهن بۆ وهبهرهێنان و سهرمایهگوزاریی عهرهبستانی سعودیه لهههرێمی کوردستان و پهرهپێدانی پهیوهندیی ئابوری و بازرگانی عێراق و ههرێم لهگهڵ عهرهبستانی سعودیهو هیوای خواست لهماوهیهکی نزیکیدا هاتوودا ههنگاوی کردهیی بۆ برهودان بهو پهیوەندییانه لهنێوان ههردولادا بهاوێژرێن.

بهشێک له پسپۆڕانى ئابورى جهختدهکهنهوه کهپێویسته ههرێم وهبهرهێنانى کۆمپانیا سعودیهکان بقۆزێتهوه بۆ رهخساندنى ههلى کار لهههرێم و پهرهپێدان بهکهرتهکانى دیکه جگه لهنهوت کهههرێم زۆرینهى داهاتهکهى لهوێوه دهستدهکهوێت.

دارا قهساب پسپۆڕى ئابورى به هاوڵاتی وت «هاتنى کۆمپانیا سعودیهکان گرنکى خۆى ههیه بۆ ههرێم، بهڵام دهبێت ئهوه لهبهرچاو بگیرێت که ئهو کۆمپانیایانه پشت بهدهستى کارى ناوخۆیی ههرێم ببهستن لهکارهکانیاندا، نهک کرێکارى سعودى بهێنن».

وتیشى «ئهگهر وابێت ئهوا کاری کۆمپانیا سعودیهکان کاریگهرى باش لهسهر بوژاندنهوهى بازاڕى ههرێم دروستدهکات».

دارا قهساب ئاماژهى بهوهشکرد، خاڵێکى دیکهى گرنگ ئهوهیه کهکۆمپانیا سعودییهکان وهبهرهێنان لهکهرتى کشتوکاڵیدا بکهن، بۆ ئهوهى ئهو کهرته ببوژێتهوه، نهک روبکهنه وهبهرهێنان لهکهرتى نهوتدا.

روکردنه سعودییه بۆ بازاڕهکانى ههرێم هاوکاته لهگهڵ ئاڵۆزبوونى پهیوهندیهکانى ئهو وڵاته لهگهڵ ئێران و ههوڵهکانى ئهمریکا بۆ فشار خستهسهر ئێران له رێگهى سهپاندنى سزاى ئابوریهوه، لهکاتێکدا ئێران پشتى به بازاڕى ههرێم و عێراق بهستوه بۆ سووککردنى کاریگهرى سزاکان لهسهرى.

بهبڕواى دارا قهساب پێدهچێت ئهو ههوڵهى سعودیه و روکردنه بازاڕهکانى ههرێم، ههرێم دهکاته ناوهندێکى ململانێی ئابورى
ریازو تاران، به
تایبهت کهههردوکیان دهیانهوێت ههرێم بهلاى خۆیاندا رابکێشن و سود لهبازاڕه تازه گهشهسهندوهکهى وهربگرن.

دوابەدوای سەردانەکەی شاندی سعودیە بۆ کوردستان میدیا فەرمیەکانی ئێران نیگەرانییان دەربڕی لەسەردانی شاندە سیاسی و بازرگانیەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان و بەهەوڵی زیادکردنی هەژموونی ریازیان ناوبرد.

ئاژانسی فەرمی «تسنیم» لەبابەتێکی دورو درێژدا بەناونیشانی «تێڕوانینێک لەسەر جموجوڵەکانی ئەمەریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستانی عێراق» باس لەوە دەکات کەئێران پشت و پەنای کورد بوە لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە.

هەروەها باس لەوەدەکات کە لەکارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە میدیای ئێران رۆڵی بەرچاوی هەبوە لەناساندنی دۆسیەکەو هەروەها ئەو وڵاتە چارەسەری بریندارەکانی کردوە لەکاتیکدا میدیای رۆژئاوا بێدەنگی هەڵبژاردوە لەسەر ئەو پرسە لەوکاتەدا. هەروەها رۆژئاواش تۆمەتبار دەکات بەپێدانی چەکی کیمیایی بە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق.

تەسنیم دەڵێت ئێران هەمیشە بەئیجابیەوە لەکوردی عێراقی روانیوەو دوو کونسوڵی خۆی لەهەولێرو سلێمانی کردۆتەوە، کە رۆڵیان هەبوە لەبەرەوپیشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا.

هەروەها باسی ئەوەدەکات کاتێک داعش نزیکی هەولێر بۆتەوە، ئێران هاوکاری کوردی کردوە لەو مەترسیانە پاراستویەتی، هەروەها دەڵێت مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی راگەیاندوە. دەشڵێت ئێران و زۆربەی بەرپرسانی کورد شانازی بەو پەیوەندیانە دەکەن کە لەمێژەوە لە نیوان هەردولا هەیە، بەڵام ئەمەریکاو سعودیە «وێرانکردنی دەدەن».

تەنسیم لە بەشێکی تری راپۆرتەکدا دەڵێت دوای ئەمەریکا، سعودیە کوردستان بەکاردێنێت وەکو ئامرازێکی بازرگانی بۆ فراوانکردنی هەژمونی خۆی لە ناوچەکە.

هەروەها دەڵێت عەرەبسانی سعودی هەولێری بەکارهێناوە وەکو سەنتەرێک بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی لەئاوەدانکردنەوەی موسڵدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار