دۆناڵد ترامپ: به‌ڵێن ده‌ده‌م تورکیا ده‌خنکێنین

2018-08-17 09:13:55



هاوڵاتى
شه‌وى رابردوو له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا پۆستێکى نوێ بڵاوده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێن ده‌دات تورکیا ده‌خنکێنێت.
ترامپ ده‌شڵێت" تورکیا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى ئیستغلال کردووه‌".

هه‌روه‌ها له‌ درێژى پۆسته‌که‌یدا ده‌ڵێت" ئێمه‌ ئاماده‌نین هیچ بده‌ین به‌رامبه‌ر ئازادکردن که‌سێکى بێ تاوان".

دوێنێ  ستیڤن منوتشین وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریکا ئاشکراى کرد که‌ ژماره‌یه‌ک سزاى ئاماده‌کراو له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ بۆ سه‌پاندنى به‌ سه‌ر تورکیادا.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مریکا ده‌ستى به‌ سه‌پاندنى سزا ئابوریه‌کانى سه‌ر تورکیاو به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ کردووه‌و دووچارى قه‌یرانى گه‌ورى کردووه‌، له‌ پێشیشیانه‌وه‌ دابه‌زینى نرخى لیره‌ى تورکی.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار