تا دێت به‌هاى لیره داده‌به‌زێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هاى لیره‌ى تورکى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریکى دابه‌زینى به‌خۆوه بینی، دواى ئه‌وه‌ى تورکیا بۆ جارى دووه‌م داواى ئازادکردنى قه‌شه ئه‌مه‌ریکییه‌که‌ى ره‌تکرده‌وه.
له بۆرسه‌ى جیهانى ئه‌مڕۆ نرخى لیره‌ى به‌شێک له به‌هاکه‌ى له‌ده‌ستدا و یه‌ک دۆلارى ئه‌مه‌ریکى به‌رامبه‌ر به 6.19 لیره‌ى تورکی.
دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌هاى لیره‌ى تورکى له بازاڕى مامه‌ڵه‌ى دراوى تورکیادا به‌گوێره‌ى نرخى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى دۆلارێکى ئه‌مریکى به 5.75 لیره‌ى تورکى مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا.
میدیاکانى تورکیا باسله‌وه ده‌که‌ن که دۆسیه‌ى قه‌شه برونسن کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى لیره و بڕیاره‌کانى دادگا هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه بڕیار له نرخى داهاتووى لیره ده‌دات.
قه‌شه ئه‌ندرو برونسن له ماڵێکدا له تورکیا له ژێر چاودێرى پۆلیسدایه، که به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى و به‌شداریکردن له کوده‌تا شکست خواردووه‌که‌ى تورکیا ده‌ستگیرکراوه.