برێت مه‌کگۆرک و قاسم سوله‌یمانى له‌به‌غدان

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رۆژنامەى "حەیات" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە بەردەوامى ناکۆکى نێوان کوتلە سیاسیەکان دەکات لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێ لە عێراق، لە کاتێکدا باسلەوەدەکەن برێت مەکگۆرگ و قاسم سولێمانى پێکەوە لە بەغدان.

رۆژنامەى "حەیات" نوسیویەتى "دواى کاندیدکردنى فالح بەیاز بۆ سەرۆکایەتى حکومەت لە لایەن هەندێ هێزى سیاسیەوە کە هەوڵى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەى پەڕلەمانى دەدەن  لەبرى حەیدەر عەبادى هەواڵى جیاواز هەیە سەبارەت بە لێکترازان لە ناو هاوپەیمانى نەسردا کە عەبادى سەرۆکایەتى دەکات".

هه‌روه‌ها  رۆژنامەکە باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌، فالح فەیاز لە لایەن چەند هێزێکەوە لەوانە هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و فەتح داوایلێکراوە سەرۆکایەتى حکومەت وەربگرێت، ئەو پێشنیارەش لە سەر داواى ئێران بووە و هاوکات هێزە سوننەکان وکوردیش ئەو پێشنیارەیان پەسەند کردوە.

ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە باسیلەوەشکردوە، دوێنى قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقی قودس گەیشتوەتە بەغدا لە کاتێکدا لاى ئێران ئەوە یەکلابووەتەوە نابێت عەبادى بۆ جارى دووەم سەرۆکایەتى حکومەت وەربگرێتەوە بەتایبەت دواى هەڵویستەکانى عەبادى لەسەر سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

رۆژنامەى "حەیات" ئەوەشى خستوەتەڕوو، جگە لە دەوڵەتى یاسا و فەتح، زۆربەى هێزە سوننەکان و  پارتى و یەکێتیش بە ئێرانیان ڕاگەیاندوە لابردنى حەیدەر عەبادییان قبوڵە بەو مەرجەى گرەنتى کاندیدەکانیان بکرێت بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و پەڕلەمان ئەمە جگە لە پۆستە وزارییەکانیان.

هاوکات، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو  تا ئێستا موقتەدا سەدر و عەمار ئەلحەکیم لەگەڵ پێکهێنانى گەورەترین کوتلەن لەگەڵ عەبادیدا یان ئەوەتا ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرن.

سەرچاوە ئاگادارەکان باسلەوە دەکەن برێت مەکگۆرکى نوێنەرى تایبەتى سەرۆکی ئەمریکا گەیشتوەتە بەغدا وپێشبینى دەکرێت زنجیرەیەک کۆبونەوەى ڕاوێژکارى سەبارەت بە پێکهێنانى حکومەت ئەنجام بدات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار