عێراق بۆردومانەكەی توركیای بۆ سەر شنگال ئیدانەكرد

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردومانەكەی توركیای بۆ سەر شنگال ئیدانەكرد و ئەوەشی رەتكردەوە ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی پەلامارەكە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا كردبێت.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "هاوڵاتى" كەوتووە رایگەیاند:" وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی نزیك بە شوێنی مەدەنییەكان لە شنگال ئیدانە دەكات".

هه‌روه‌ها وتیشی، وەزارەتی دەرەوە بەتەواوی رەتیدەكاتەوە كە لەوبارەیەوە هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەدا هەبووبێت.

هاوکات ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه‌ كە سەرلەنوێ وەزارەتی دەرەوە داوا لە توركیا دەكات هێزەكانی لە باشیك بكێشێتەوە، چونكە بوونی ئەو هێزانە پێچەوانەی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بنەمای رێزگرتنە لە سەروەری عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند پێویستە هەماهەنگی نێوان هێراق و توركیا لە پرسی لەناوبردنی تیرۆردا لەسەر بنەمای دیدێكی یەكگرتووبێت، بەجۆرێكیش كە ژیانی مەدەنییەكان پارێزراوبێت و لە ناوچەكانی پشێوی دووربخرێنەوە.

رۆژی 15ی ئەم مانگە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی شنگالیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە زەكی شنگالی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی پەكەكە و ژمارەیەك شەڕڤان شەهید بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار