نادیه موراد باڵوێزى نیازپاکى هاوسهرگیرى کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ کچە کوردی ئێزیدی نادیە موراد، ژیانی هاوسەری لەگەڵ کوڕێکی ئێزیدی بە ناوی عابد شەمدین پێكهێناوە.
نادیە موراد کچە کوردێکی ئێزیدییە و ساڵی 1993 لە شنگال لەدایكبووە، یەکێکە لە قوربانییەکانی دەستی داعش، لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر شنگال لەلایەن داعشەوە گیراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە،
ههروهها توانیویەتی لەدەستی داعش هەڵبێت، لەپاش ماوەیەك لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی و چاوپێکەوتنی دبلۆماسیدا دەرکەوتووە و چەند سەرکردە و کەسانێکی باڵادەست سەردانیان کردووە، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان بە باڵیۆزی نیازپاکیی دەستنیشانیانکردووە.
بابهتی پهیوهندیدار