باڵیۆزی توركیا له عێراق: کەرکوک خاكی باووباپیرانمانە
6 ساڵ لەمەوپێش
باڵیۆزی توركیا له عێراق، فاتیح یڵدز، نوێژی جه‌ژنی له كه‌ركووك ئه‌نجامدا و شاره‌كه‌ی به "خاكی باووباپیران" ناوبرد.
فاتیح یڵدز له دوای ئه‌وه‌ی نوێژی جەژنی له مزگه‌وتی نوور كرد، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی "كه‌ركووك بۆ ئه‌وان خاكی باووباپیرانه و بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌ش توركیا به هه‌مان شێوه خاكی باووباپیرانه".
یڵدز جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "دڵخۆشه" به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ركووكییه‌كاندا نوێژی جه‌ژنی ئه‌نجامداوه و نه‌ك ته‌نها بۆ توركمانه‌كان به‌ڵكو نزایان بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق كردووه.
وتیشی "ئاماده‌ین پشتیوانیی له هه‌ر جۆره حكوومه‌تێك بكه‌ین كه هه‌موو پێكهاته‌كان و له‌نێویشیاندا توركمانه‌كان له خۆبگرێت. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی دروستكردنی حكوومه‌ت بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و حكوومه‌ته كه‌موكووڕ ده‌بێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م عێراق ناكات".
فاتیح یڵدز تیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له پاییزی داهاتوودا كۆنسوڵخانه‌ی تورکیایان لە مووسڵ كرده‌وه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كۆنسوڵخانه بكه‌نه‌وه و رایگه‌یاند "له‌رێگه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، دوای ده‌رفه‌تی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له كه‌ركووك و نه‌جه‌ف ده‌كه‌وین".