ترەمپ: محەمەد دەبێتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە ئەگەر کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل لەچوارچێوەی یەک دەوڵەتدا چارەسەر بکرێت، ئەوا رەنگە لە چەند ساڵی داهاتوودا کەسێک ببێتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە ناوی "محەممەد" بێت.

کەناڵی ١٠ی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دبلۆماسی ئەمەریکیەوە گواستوویەتیەوە، لە سەردانەکەی رۆژی 25ی حوزەیرانی ئەمساڵی شا عەبدوڵڵا بۆ واشنتن، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسیان لە چارەسەری پرسی ئیسرائیل- فەڵەستین کردووە، کە تێیدا شا عەبدوڵڵا بە ترەمپی راگەیاندووە، زۆرینەی گەنجانی فەڵەستین دەیانەوێ لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لەچوارچێوەی یەک دەوڵەتدا بە یەکسانی پێکەوە بژین.
 
لە وەڵامی ئەو پێشنیازەدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ئەگەر چارەسەری یەک دەوڵەت بۆ کێشەکە بکرێت ئەوا لە داهاتوودا پێکهاتەی سەرەکی جوولەکە لە ئیسرائیل نامێنێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیازەکەی بە "باش" وەسفکردووە و بە پێکەنینەوە وتوویەتی ئەگەر ئەو پێشنیارە جێبەجێبکرێتلە چەند ساڵی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناوی محەممەد دەبێت.

ئەگەرچی شا عەبدوڵا پێشنیاری یەک دەوڵەتی بۆ هەردلوا کردووە، بەڵام ئەمریکا و ئەوروپا پشتیوانی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی فەڵەستین - ئیسرائیل دەکەن، بەڵام دوای زیاتر لە نیو سەدە هێشتا ئەو پرسە چارەسەرنەکراوە.

ساڵی رابردوو بڕیارێکی ئیدارەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس-ئۆرشەلیم تووڕەیی فەڵەستینییەکان و موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار