بانکێکی عێراقی ١٥٠ ملیۆن دينار قەرز دەداتە فەرمانبەران بە مەبەستی کڕینی خانوو

6 ساڵ لەمەوپێش



بانکی نەهرەینی ئیسلامی سەر بە حکومەتی عێراق بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران بە مەبەستی دروستکردن یان کڕینی خانوو.

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کەسی قەرز وەگر دەبێت دامەزرابیت بە میلاکی هەمیشەیی و کەفیلێک یان زیاتر پیشکەش بکات کە هاوتابێ بەو قەرزەی کە دەبێت مانگانە بیداتەوە.

فەرمانبەری قەرزەکە بە ١٠ ساڵ دەداتەوە بەلام دەبێت مووچەکەی لە ٦٠٠ هەزار کەمتر نەبێت یان دەبێت دوو کەس بکاتە کەفیل کە مووچەکانیان لە ٦٠٠ هەزار کەمتر نەبێت و تەمەنیان لە ٥٣ ساڵ زیاتر نەبێت بەو پێیەی فەرمانبەر لە ٦٣ ساڵیدا خانەنشین دەبێت.

ساڵانە بانکەکانی عێراق چەندین جۆری قەرز دەدەن بە فەرمانبەران کە دیاترینیان پیدانی ١٠٠ موچە بوو بە فەرمانبەر بەسەر یەکەوە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار