ئەو کوردەی هەڕەشەکانی جۆن مەکەینی گەیاندە سەدام حسێن کێ بوو؟

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کە وەزیرێکی کوردی حکومەتی عێراق بوو لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە قۆناغی ئامادەییدا قوتابی جۆن مەکەین دەبێت لە کەرکوک، کە ئەوکات وەکو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەوێ وانەی وتۆتەوە، دوای سێ دەیە لە عەبدولستار تاهیر شەریف وەکە نوێنەرانی عێراق لە سویسرا مەکەین دەبینێت، بەڵام ئەم بینینە ئاسایی نابێت و پەیامێکی هەڕەشەئامیزی تیدا دەبێت بۆ سەدام حوسێنیب سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق.

د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کە لە سالانی حەفتاکاندا وەزیری بووە لە حکومەتی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٨٣ وەکو نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کۆبونەوەی نێوەدەولەتی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکات لە جنیفی پایتەخی سویسرا، لەویدا دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ جۆن مەکەین دەبینێتەوە کە وەکو نوێنەری ئەمەریکا بەشداربووە.

د.عەبدول ستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی یاداشتەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە جۆن مەککەین لە ساڵین ١٩٨٣ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە شاری جنیف بەسترا ئەندامی وەفدی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بووە ئمەویش وەکو نوێنەری عێراق بەشدار بووە.

کاتیک نوێنەری ئێران وتەیەک دەخوێنیتەوە، د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کۆمێنتێک لەسەر قسەکانی دەدات و رەخنەی لی دەگرێت کە دەلێت کە سوپای پاسداران پەلاماری کوردستانی داوە، ئەمەش دەبێتە جێی سەرنجی جۆن مەککەین.

د.عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلیت دوای ئەو قسانە مەککەین هاتۆتە لای و پێی وتووە تۆ کوردی؟ لەبەرامبەردا ئەمیش پێی دەلیت چۆن دەزانی؟

د.عەبدول ستار تاهیر شەریف لە زاری مەککەینەوە دەگێرێتەوە و دەلێت "وتی تەنها کورد دەزانێ قسەی وا بکات دەربارەی کوردستان و پەلاماردانەکانی ئێران بۆسەر گەلی کورد، وتم بەلێ کوردم، وتی خەلکی کوێی وتم کەرکوک، بزە پێکەنینێک گرتی و وتی منیش لە ساڵی ١٩٥٣ لە کەرکوک لە قوتابخانەی دواناوەندی وەکو مامۆستا وانەی ئینگلیزیم دەدایەوە منیش بە سەرسورمانێکەوە پێم وت جەنابت جۆن مەکەینی. وتی بەلێ؟ بەلام چۆن دەزانیت؟ منیش پێموت تۆ مامۆستای من بووی لە پۆلی چوار و پینجی ئامادەیی وانەی ئینگلیزیت دەدا پێمان، وتی چۆن بزازنم وایە؟ پێموت تۆ گەنجێکی باریکەلە بووی ژنەکەشت سوروسپی و ناوقەد باریک بوو، وتی ئەمە راستە بەلام هەموو ئەمەریکیەک بە گەنجی وایە، بەڵام من چۆن بزانم تۆ قوتابی من بووی؟ پێموت رۆژێک لە پۆلی وانە وتنەوەکە بۆمانت گێڕایەوە مشکێک بە شەو لە ژووری نوستنەکەتان تا بەیانی نەیهێشتوە بخەون، دەستی کرد بە پێکەنین و وتی ئەمە راستە و جەنابت خوێندکهری من بوویتە".

ئەم قسانەی عەبدول ستار تاهیر شەریف کە گێراویەتەوە بەشێکە لە یاداشتەکانی کە تۆماری کردوە لە ناو بزوتنەوە سیاسیەکانی عوردستانو تا ئەوکاتەش کە لە بەغدا بووە.

عەبدول ستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی ململانێ لەگەڵ ژیاندا دەلێت کە لەگەڵ مەککەین پێکەوە لەسەر میزێک دانیشتن  و یەکی کوپێک قاوەو شیریان خواردەوەو مەککەین لەکاتی قسەکردنەکانی وتی "ئێمە کرۆسمان لەسەر سەدام حسێن داناوە، دەبێت بیروخێنین، پێموت چۆن دەیڕوخێنن، من ئاگادارم ئێوە دوو ملیار دۆلارتان بە قەرز داوەتێ بەناوی یارمەتیدانی لەبواری کشتوکاڵدا بەلام ئێستا سەدام حسێن شەڕی ئێرانی پێ دەکات. وتی راستە بەلام ئێمە یارمەتی سەدام دەدەین تا ئەوکاتەی خومەینی دەروخێنێ، دوای نەمانی خومەینی سەدام حسین نابێ بمێنێ، پێموت خۆ سەدام دژی ئیوە نیە، پێموی وت ئەمەش راستە، بەلام سەدام حوسێنقابل ترویی‌ج نیە. ئەم وشەیەشی بە عەرەبی وت. مەکەین عەرەبی باش دەزانی، وتم مەبەستت چیە لەم وشەیە، وتی سەدام بەهیزبێ هیچ شتیک قبول ناکا، ئەگەر زەعیفبێ هەموو شتیک قبوڵ دەکا، ئەمەریکاش لە هەریمەکە بەرژەوەندی دەکەویتە مەترسیەوە،  ئەگەر کابرایەکی لەم جۆرە حوکمی عیراق بکات".

عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلێت دوای ئەوەی لە جنیف گەرایەوە بەغدایەکسەر نامەیەکی نهینی بۆ سەدام حسێن نوسیوە دەربارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ چۆن مەککەین و ئەو قسانەی دەرحەق لادانی سەدامی بۆم باکردوە، پیش ئەوەی یەکێ لە سیخورەکانی دەزگای هەواڵگری عیراق راپۆرتی لەسەر بنوسێ، دیارە مەبەستی عەبدول ستار تاهیر شەریف لیرەدا ئەوەیە لەگەڵ ئەو شاندە عێراقیەدا خەڵکانێکی تیدا بووە لە دەزگای هەوالگری عیراقیدا بوونم هەربۆیە خۆی دەستپێشخەری کردوەو باستەکەی گێراوەتەوە.

لە کتێبەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە نامەکەی بۆ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریی نوسیوە و لەسەر زەرفەکە نوسیویەتی کە نامەکە شەخسییەم بۆ ئەوەی سەدام تەنها خۆی زەرفەکە بکاتەوە لەبەرئەوەی پەیوەندی بە ئەمنی کەسایەتی خۆیەوە هەیە.

لە نوسینەکەدا دەلێت "دوای چەند رۆژێک سەیارەیەکی مەرسیدیس جام رەشی نارد بە دواما چوومە لای، بەلام لەبەرئەوەی جامی سەیارەکە ڕەش بوو ئەمزانی ئەو شوێنەی سەدامی لێ بوو کوێ بوو، زۆر بە گەرمی پێشوازی لێمکرد و مەسەلەکەم وەکو خۆی بۆی گێرایەوە، سەدام پێمی وت شتیکی زۆر باشت کرد ئەم زانیاریانەت بۆم هێنا، نامەیەکی تری وەک ئەوەی منی لەسەر مێزەکەی داینابوو و وتی ئەم نامەیەش لە C.I.A بۆم  هاتوە کەواتە لە دوو سەرچاوەی جاواز لەگەڵ یەکتردا، سەرچاوەی زانیاریەکەی جۆن مەککەین لە کۆنگرێسەوەیە و ئەوی تر کە لە C.I.Aەوەیە ئەمەش ئەوە رادەگەیەنی کەوا ئەمەریکا بە راستیەتی و دەیەوی لەعێراق بدا. منیش کەواتە جەنابت چی دەکەی؟ پیمی وت ئەگەر من تەسلیمی ئەمەریکا ببم یان بەرەنگاری بکەم لە هەردو حالەتەکەدا ئەوان لامدەدەن، من هەرچی لە توانامدا هەیە بەرەنگاریان دەوەستمەوەو پارێزگاری لە گەلی عێراق و عێراقی مەزن دەکەم، پاشان پیمی وت ئەم نهێنیە لە نیوان هەردوکمان دەرناجیتە دەرەوە و منیش پێم وت ئەزانم نابێ لە تۆ زیاتر کەسی تر بزانێ تەنها مەگەر خۆت باسی بکەی. بە پێکەنینەوە پیمی وت مەترسە من نایدرکێنم.

عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلێت "ئەوە بوو لە ٢٥ی/١١/١٩٩٥ دوای ئەوەی کە لە بەغدا هەڵهاتم لە هەولیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم باسەم گێرایەوە. دوای ٢٠ ساڵ لە ٢٠٠٣ ئەمریکا ئەو بەلێنەکەی دابووی بۆ روخاندندی رژێمی سەدام حسێن ئەنجامیدا ملی سەدام حسێنی کردە دارا".

عەبدول ستار تاهیر شەریف

 لە ساڵی 1935 لەشاری کەرکوک لەدایکبووە، لەساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوەو لەساڵی 1966 بۆ ساڵی 1969 بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەو لەساڵی 1970 کراوە بە ئەندامی یەدەکی لیژنەی مەرکەزی ئەو حیزبە.

لەساڵی 1973 بۆ ساڵی 1975 بووە بەسکرتێری حزبی سەوری کوردستانی و لەساڵی 1985 وازی لەکاری حزبی هێناوەو پاشان لەساڵی 1995 ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعسی بەجێهێشتووەو گەراوەتەوە بۆ کوردستان لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەمامۆستای زانکۆ وەرگیراوە.

پاشان لەساڵی 1997 کوردستانی جێهێشتووەو چۆتە نیوزلەنداو دوای رووخانی رژێمی حکومەتی بەعس گەراوەتەوە بۆ سلێمانی و راژەکە لەمامۆستایەتی زانکۆ گواستۆتەوە بۆ زانکۆی کەرکوک لەساڵی 2004 کراوە بەسەرۆکی کۆلیژی پەروەردەو زانستە دەرونییەکان.

لە 05-03-2008 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لەشاری کەرکوک تیرۆرکرا.

 

جۆن مەککەین

له‌ 1936 له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا له‌ دایكبووه ‌و دەرچووی ئەکادیمیای دەریاوانی ئەمریکا بووە ١٩٥٨‌ دواتر بووه‌ته‌ فڕۆكه‌وان‌و له‌ ساڵی 1967 له‌شه‌ڕی ڤێتنامدا فڕۆكه‌كه‌ی به‌ موشه‌كێك ده‌خرێته‌ خواره‌وه‌، خۆی سەلامت دەبێت و بەڵام به‌برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت‌ وە له‌ ساڵی 1973دا ڤێتنام ئازادی دەکات و دەینێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی . 
له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2008 له‌به‌رانبه‌ر ئۆبامادا خۆی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌ هه‌ڵبژاردندا له‌ ئۆباما بباته‌وه

هەروەها نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئاریزۆنابوو له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ لەو بوارەدا کاری کردە و جێگەی دەستی دیار بووە ‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوو له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا- ئه‌و كه‌ سیناتۆرێكی سه‌ربه‌ كۆمارییه‌كان بووه‌، به‌ڵام زۆرجار بۆچوونی له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی جیاواز بووه بە ئاشکرا کاری لە سەر بۆچوونەکانی خۆی کردوە.
هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپدا هه‌ردووكیان سه‌ر به‌حیزبی كۆماریبوون، به‌ڵام به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چوونیان جیاواز بووه‌.

یه‌كێك له‌و سیناتۆرانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆچوونه‌كانی زۆر به‌ بایه‌خ وه‌رگیراوه و گرنگی زۆریان داوە بە توانا و لیهاتوویەکەی ، کە لە بواری سەربازی و سیاسیی دا رۆڵی هەبووە .


ماوه‌ی ساڵێك بوو‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بوو بوو، به‌ به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، دوو ڕۆژ به‌ر له‌مردنی خێزانه‌كه‌ی ڕایان گه‌یاند كه‌ بڕیاریداوه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی بوه‌ستێنێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بمرێت

هەر بۆیە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی جۆن مەکین لە ٢٥ی ئابدا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

چەند وێنەیەکی عەبدول ستار تاهیر شەریف

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار