کاندیدێکى پێشووى هاوپه‌یمانى گه‌رایه‌وه ناو گۆڕان
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدێکى پێشووى هاوپه‌یمانى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵه‌حه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت، گه‌ڕایه‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و بڕیارییدا کار بۆ سه‌ر خستنى گۆڕان بکات.
گوڵاڵه سدیق که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا له سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى خۆى کاندید کردبوو، له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک دوو وێنه‌ی له ئاهه‌نگی ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بڵاوکردۆته‌وه.
گوڵاڵه سدیق نووسیویه‌تی "به شانازیه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ سه‌ر خستنى لیستى گۆڕان".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا له‌سه‌ر لیسته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح خۆی کاندید کرد به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار