سونه‌کان کاندیدى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقیان یه‌کلاکرده‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی رایگه‌یاند که کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان یه‌کلاییکردۆته‌وه که (محه‌مه‌د حه‌لبوسی)یان ده‌ستنیشان کردووه.
له‌یس ئه‌لدلێمی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی" هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی تاکه کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌کلاییکردووه‌ته‌وه که محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کاندید ده‌کات".
هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی وه‌ک گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی سوننه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت که زیاتر له په‌نجاپه‌رله‌مانتار ده‌بن.
له‌یس ئه‌لدلێمی ئاشکراشیکرد:" ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هۆتێل ره‌شید به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانێتییه‌که، به ره‌سمی کاندیدکردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نن".
بریاره سبه‌ى شه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق به‌رێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى، کوتله کوردستانییه‌کانیش به‌ره‌سمى تا ئێستا خۆیان یه‌کلاینه‌کردۆته‌وه بۆ کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق که بریاره پشکى کورد بێت.