کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى و به‌رهه‌م ساڵه‌ح کۆتایى هات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شى یه‌کێتى و هاوپه‌یمانیدا باس له‌وه ده‌که‌ن که کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له‌چوارچێوه‌ى رێکه‌وتنێکى سیاسى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ناوماڵى کوردستانى به هاوبه‌شى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى (یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری)
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 14ىئه‌یلولى 2018له‌شارى سلێمانى و له ماڵى (کۆسره‌ت رسول علی) جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى و به ئاماده‌بونى (د.به‌رهه‌م سالح) سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى کۆبونه‌وه‌ى باڵاى (یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری) ئه‌نجامدرا.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانه‌کانى کوردستان و ئه‌و کێشانه‌ى روبه‌رووى هاوڵاتیان بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى رێکه‌وتنێکى سیاسى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ناوماڵى کوردستانى به هاوبه‌شى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان.
بڕیاریشدرا کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وام بن.
هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان