پۆلیسى هه‌ولێر: به‌هه‌ڵه ژمێریارى نه‌خۆشخانه سویدیه‌که کوژراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر کوشتنى سالار سدیق روونکردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت که له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى سویدى و خێزانه‌که‌ی به هه‌ڵه ناوبراو کوژراوه.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که کۆپیه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند که "دوا به‌دواى رووداوى کوشتنى سالار سدیق له 12ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌نگۆى هۆکارى کوشتنه‌که‌ى به‌م شێوه‌یه له میدیاکان بڵاو بۆوه که گوایه به‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانى که‌سێک له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى سویدى وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵساون به کوشتنى سالار سدیقى به‌رپرسى ژمێریارى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت:" ئه‌مه دووره له‌ڕاستى به‌ڵکو ڕاستى رووداوه‌که به‌و شێوه‌یه بووه که دواى ده‌ستگیرکردنى تاوانبار«(ی. ا. ح.) دانى به تاوانه‌که‌ى دانا".
هه‌روه‌ها پۆلیسى هه‌ولێر راستی رووداوه‌که‌ی به‌مشێوه‌یه باس ده‌کات که "دواى ئه‌وه‌ى کێشه‌یه‌کى خێزانى ده‌که‌وێته نێوان به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خوشخانه‌ى ناوبراو و خێزانه‌که‌ى که ده‌کاته خوشکى بکوژ، دواتر براى خێزانى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌که چۆته نه‌خۆشخانه‌که و دواى ده‌رچوونى سالار له نه‌خۆشخانه‌که به‌هه‌ڵه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه و سالاریان کوشتوه".
هاوکات جه‌ختی له‌وه‌شکردۆته‌وه "راستى رووداوه‌که به‌م شێوه‌یه بووه و داواکارین له ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و ھاوڵاتیان ھیچ کات گوێ بۆ ھه‌واڵى نادروست نه‌گرن نه‌یکه‌نه سه‌رچاوه بۆ وه‌رگرتنى زانیاری".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه،پێشتر پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند که "دۆسیه بۆ ئه‌م رووداوه کرایه‌وه و ده‌ست به‌لێکۆڵینه‌وه کرا، دواى ماوه‌یه‌کى که‌م له رووداوه‌که توانرا بکه‌رى سه‌ره‌کى تاوانه‌که له شارۆچکه‌ى کۆیه ده‌ستگیر بکرێت ".