کۆمسیۆن: پێویسته ده‌نگده‌ر یه‌کێک له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ى پێبێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم سێ به‌ڵگه‌نامه‌ى خسته‌ڕوو که ده‌نگده‌ر ده‌بێت له‌کاتى ده‌نگداندا یه‌کێکیانى پێ بێت بۆ سه‌لماندنى ناسنامه‌ى خۆی.
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند بۆ سه‌لماندنى ناسنامه، ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌کێک له‌م به‌ڵگه‌نامه ره‌سمیانه پێشکه‌ش بکات که بریتین له (کارتى نیشتمانى، ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، پاسپۆرتى عێراقى که ماوه‌که‌ى به‌سه‌رنه‌چوبێت).
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرۆدته‌وه که به‌ڵگه‌نامه‌که پێویسته وێنه‌ى که‌سه‌که‌ى له‌سه‌ربێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که ناسنامه‌ى بارى شارستانى ده‌نگى پێ‌نادرێت.
بریاره 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت و 773 کاندید کێبرکێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى 111 کورسى په‌رله‌مانى کوردستان.