ئه‌ردۆغان و پوتن له‌سه‌ر دۆخى سوریا کۆده‌بنه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاژانسى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویکرده‌وه رۆژى دوشه‌ممه‌ى داهاتو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا‌و ڤیلادیمێر پوتن له‌شارى سوچى روسیا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ تاووتوێکردنى سوریا به‌تایبه‌ت دۆخى ئیدلب.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند که رۆژى دوشه‌ممه ئه‌ردۆغان و پوتین له‌باره‌ى قه‌یرانى سوریاوه گفتوگۆ ده‌که‌ن به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌ورده‌کارییه‌کان نه‌دابو.
شاوشئۆغلۆ راشیگه‌یاندبو که وڵاته‌که‌ى کارده‌کات بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌ئیدلب و باکورى رۆژئاواى سوریا‌و ئاماده‌شه هاوکار بێت بۆ شه‌ێ دژ به گروپه تیرۆریسته‌کان له‌ئیدلب.
هه‌فته‌ى رابردودا ئه‌ردۆغان له‌تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانى ئێران و روسیا کۆبوه‌وه بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سوریا به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بو له‌وه‌رگرتنى به‌ڵێنێک له‌و دو وڵاته بۆ ئاگربه‌ست له‌ئیدلب که ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌ستى گروپه چه‌کداره ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریادایه‌و سوپاى سوریاش به‌هاوکارى هاوپه‌یمانه‌کانى ئاماده‌کارى بۆ هێرشکردنه سه‌رى کردوه‌و له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوشدا چه‌ند جارێک بۆردومانى ناوچه‌که‌ى کردوه.