حکومەتی بەریتانیا: دەستدرێژیەکەی ئێران بۆ سەر کۆیە ترسناک بوو

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕیت لە هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەر کۆیە و بە پێشهاتێکی "ترسناک" ناوی دەبات. هەروەها داوا لەسەرجەم لایەنکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.

وتەبێژێک بە ناوی حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەیەنراوێکدا نیگەرانی ولاتەکەی دەربڕی سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر باڕەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە کۆیە.

وتەبێژەکە دەڵێت "حکومەتی بەریتانیا بە نیگەرانیەوە چاودێری روداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات".

هەروەها دەڵێت کە بۆ بەدواداچوونی روداوی "دەستدرێژی" لە قەزای کۆیە، باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق بە هاوڕێیەتی کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر، لەم هەفتەیەدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوە بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان".

هەروەها دەڵێت "دەستدرێژیەکانی ئێران بۆسەر کۆیە، ترسناک و نەگونجاوبوون. حکومەتی بەریتانیا پاڵپشتی ئەو زانیاریانە دەکات کە لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و یونامیەوە دەرچوون، هانی هەموو لایەک دەدەین کە دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عیراق بگرن".

لە راگەیەنراوەکەدا حکومەتی بەریتانیا ئیدانەی دەسترێژیکردنە سەر نوێنەرایەتیە دبلۆماسیەکان دەکات لە بەسرە و بەغدا و داواش لەسەرجەم لایەنەکان دەکات هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور بە جۆرێک خواستی هاوڵاتیان بهێنێتەدی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار