چالاکێکی بواری مافەکانی ژنان لە سنە دەستگیرکرا

6 ساڵ لەمەوپێش




چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ، بە ناوی "سورەیا خدری"، ئەندامی دامەزراوەی خێرخوازیی "ڕوجیار کوردستان"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا کە بایەخ بە هەوالەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەدات ئاشکرای کردوە کە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکەی بواری مافی ژنانیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە، کە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم چالاکی بواری مافی ژنانە لە زینداندایە و لە تۆمەتە ئاڕاشتەکراوەکانی سەری هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بەلام ئەوەندە هەیە کە لەم رۆژانەدا ئێران دەیان چالکی کوردی دەستگیرکردوە بەهۆی مانگرتنە گشتیەکەی رۆژهەلاتی کوردستان دژی بۆردومانکردنی بارەگاکانی دیموکرات لە کۆیە لە سیدارەدانی چالاکانی کورد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار