به‌رپرسیارێتى حکومه‌ت دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى خانه‌نشینى

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پهرلهمانى کوردستان جارێکى تر گفتوگۆ لهسهر پڕۆژه یاساى چاکسازیى خانهنشینان دهکاتهوه، ئهگهر دهستکاریکردنى موچهى خانهنشینى پله باڵاکان بهتهواوى دهستکاریى بکرێت، دۆخى دارایى ههرێمى کوردستان دهگۆڕێت.

وهک پهرلهمانتارانى کوردستان باسى دهکهن، بهسهندکردنى پڕۆژهکه زیاتر له 100 ملیار دینار دهگهڕێنێتهوه بۆ خهزێنهى حکومهتى ههرێم، ئهم بڕه پارهیه گۆڕانکارى زۆر له کهمکردنهوهى خهرجییهکانى حکومهتدا دروستدهکات.

پێویسته پهرلهمانى کوردستان پهله بکات له کهمکردنهوهى موچهى خانهنشینى پله باڵاکان تا دادپهروهرى له پێدانى موچهدا بهرجهسته بکات و ئهو پارهیهشى دهگهڕێتهوه بۆ حکومهت رایبگهیهنێت و ئاشکراى بکات و موچه بهبێ پاشهکهوت دابهشبکات، چونکه چهند ساڵێکه فهرمانبهران و مامۆستایان لهدۆخێکى خراپى ئابووریدا ژیان دهگوزهرێنن.

گفتوگۆکانى ئهم دواییهى نێوان حکومهتى ههرێم و حکومهتى عێراق لهڕووى ئابوورییهوه، ههنگاوێکى گرنگى بڕى، بهتایبهت دواى دابینکردنى 317 ملیار دینارى مانگانه بۆ پێدانى موچهى فهرمانبهران.

حکومهتى ههرێم، مانگانه 300ههزار بهرمیل نهوتى لهمانگى ئازاردا رهوانهکردووه، که داهاتهکهى دهگاته 648 ملیار دینار لهگهڵ 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ ئهو پارهیهى بهغدا بۆ ههرێمى دهنێرێت زیاتر له یهک ترلیۆن دینار دهکات، هاوکات حکومهتى ئهمهریکاش مانگانه بڕى 25 ملیار دینار ڕهوانهى ههرێم دهکات بۆ موچهى هێزهکانى پێشمهرگهیه.

پێشتر وهزارهتى دارایى حکومهتى ههرێم ڕایگهیاندبوو بۆ دابینکردنى موچهى فهرمانبهران بهسیستهمى نوێى پاشهکهوت، پێویستى به 720 ملیار دیناره بهپێى سیستهمى مووچهى تهواویش پێویستى به 900 ملیارە.

دهتوانین بڵێن پهسهندکردنى یاساى خانهنشینى دۆخى دارایى حکومهتى ههرێمى کوردستان دهگۆڕیت، دواى پهسهندکردنى گهڕانهوهى 100 ملیار دینار بۆ حکومهت، هیچ بیانوویهک نامێنێت موچهى فهرمانبهران و مامۆستایان پاشهکهوتى لێبکرێت.

ههموو کات وهک ئابووریناسان باسمان لهوهکردووه حکومهتى ههرێم پلانى جدى نهبووه بۆ چارهسهرکردنى دۆخى ئابوورى، ههرچهنده چهندین پێشنیارى ئابورریانه خراوهته بهردهستى، بهڵام ناشهفافییهت لهدۆسیهى داراییدا حکومهتى بهرهو ههڵدێر بردو بووه هۆى دروستبوونى خۆپیشاندان و ناڕهزایهتییهکان.

لهئێستادا بهرهو ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ههنگاو دهنێن و دهزانین دۆخى دارایى دهبێته یهکلایکردنهوهى ململانێى لیسته بهشداربووهکانى ههڵبژاردن.

حکومهت بۆ ئهوهى رووى سپى خۆى پیشانى هاوڵاتیان و موچهخۆران بدات شهفافییهت و داهات و خهرجییهکانى روونبکاتهوه تا متمانه لهنێوان حکومهت و هاوڵاتیاندا دروست بێتهوه، چونکه نهبوونى متمانه بووه هۆى خۆپیشاندانهکان و سهرههڵدانى ناڕهزایهتییهکان.

حکومهتى ههرێم که دهستکاریى پاشهکهوتى موچهى کردووه بازاڕ جوڵهى تێکهوتووه و عهقارات نرخى بهرزبۆتهوه، واتا بهدیوێکى تردا خهڵک متمانهى به بازاڕ بۆ دروست بۆتهوه‌‌، ئهگهر حکومهت ئهو 100 ملیار دینارهى لهپڕۆژه یاساى خانهنشینى بۆى دهگەڕێتهوه بیخاتهڕوو لهچیدا خهرجى دهکات، ئهوهندهى تر متمانهو جوڵهى ئابوورى زیاددهکات.

ئهگهر حکومهت لهههنگاونانى چاکسازیدا دهنگى دلێر بێت و بڕیارى ئازایانه بدات، ئهگهر ئهو بڕیارانهش زیانى گروپێکى ناو لایهنێکى سیاسى تێدا بێت نابێت بوهستێت.

لهههر وڵات و ههرێمێکدا سهقامگیرى ئابوورى دروستت ببێت که حکومهت لێى بهرپرسه گهشهسهندنى ئابوورى لێدهکهوێتهوەو کهرتى تایبهتیش سهرمایهى زیاتر دههێننه ئهو وڵاتهوه‌‌، بهپێچهوانهوه ئهگهر متمانه به بازار لاواز بێت و حکومهت ههست به بهرپرسیارێتى نهکات دۆخى ئابوورى بهردهوام لهداکشاندا دهبێت و کهمترین سهرمایهگوزارى تێدا دهبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار