کورسیەکانی یەکێتی لە بەغدا دەبن بە ٢٠

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهرههم ساڵح دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ بەدەستهێنانی متمانەی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، هەروەها پۆستى جێگرى سکرتێرى گشتى یهکێتى وەرگرتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ دەستبەرداری هاوپەیمانێتی بوو، بڕیاریشە دوو کورسیەکەی لەبەغدا بچنە ریزی فراکسیۆنی سەوزەوە.

دوێنێ ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى پرسی گهڕانهوهى بهرههم ساڵحى بۆ ناو یهکێتى و کاندیدکردنى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار یهکلایی کردهوه، دواى ئهوهى له نامهیهکدا گهڕانهوهى بۆ ناو یهکێتى ڕاگهیاندبوو. ئەمەش بەپێی رێکەوتنێکی نێوان هەردولابوو بەجۆرێک هاوپەیمانی بایکۆتی هەڵبژاردن بکات و بەربەستەکانی بەردەم بەرهەم ساڵحیش نەهێڵرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.

فهرید ئهسهسهرد، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «له کۆبونهوهکهدا نامهکهى دکتۆر بهرههم پهسهندکرا، که بهواتاى نیشاندانى رهزامهندى بوو لهسهر کاندیدکردنیشى».

لهکۆبوونهوهکهدا دهنگدان بۆ یهکلاییکردنهوهى کاندیدێک کرا بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار، کهتێیدا بهرههم ساڵح لهکۆى 43 ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى 26 دهنگى بهدهستهێنا.

لهگهڵ گهڕانهوهیدا بۆ ناو یهکێتى بهرههم ساڵح نامهی وازهێنانى ئاڕاستهى هاوپهیمانى کرد، ئهو حزبهى که کهمتر لهساڵێک لهمهوبهر دایمهزراندو هاوپهیمانیش نامهکهى پهسهندکرد.

بهوتهى فهرید ئهسهسهرد، ئهندامهکانى هاوپهیمانى بهشێکى لهگهڵ یهکێتى دهبن ئهوانهى پێشتر یهکێتى بوون زۆربهى زۆریان دهگهڕێنهوه ناو یهکێتى، بهشێک لهوانهى هاوپهیمانى هى حزبهکانى تربوون دهتوانن لهگهڵ دکتۆر بهرههم بچنه ناو یهکێتى.

وتیشى «دوو کورسیهکهى هاوپهیمانى لهبهغدا پێموایه دێنه ناو فراکسیۆنى یهکێتییهوه«.

بهرههم ساڵح لهنامهى وازهێنانهکهیدا بۆ هاوپهیمانى، باسى له سێ بژارده کردووه، که یهکهمیان بریتیه لهگهڕانهوه بۆ ناو یهکێتى، یان گرتنهبهرى رێگهیهکى جیاواز لهیهکگرتن لهگهڵ یهکێتى، یان مانهوه لهچوارچێوهى هاوپهیمانیدا.

سلێمان عهبدوڵا یونس، یهکێک له دامهزرێنهرانى هاوپهیمانى و یهکێک لهو کهسانهى لهگهڵ بهرههم ساڵح دهچێتهوه ناو یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتی وت «هاوپهیمانى واتا کاک بهرههم، که ئهو  دهچێته ناو یهکێتى هاوپهیمانیش دهچێته ناو یهکێتى، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا نامهى ناردووه و سێ بژاردهى داناوه و پێی باشه بژاردهى گهڕانهوه بۆ ناو یهکێتى ههڵبژێردرێت».

سهبارهت بهچارهنوسى دوو کورسیهکهى هاوپهیمانى لهبهغدا، سلێمان عهبدوڵا وتى «لهڕووى ئهخلاقى و مهبدهئیهوه ههمومان پابهندین بهکاک بهرههمهوه، بڕیارى ههردوو پهرلهمانتارهکه بڕیارى کاک بهرههم دهبێت».

وتیشى «لهئهساسدا زهمینهى ژیانى هاوپهیمانى زهمینهى رێبهرایهتى کاک بهرههم بووهو زهمینهى مانهوهى هاوپهیمانى تا رادهیهک مهحاڵ دهبێت، یهکێتى فره مینبهر بووهو بهزیادهوه جێگهى هاوپهیمانى دهبێتهوه، ئهمه پێویستى بهوتووێژى سهرکردایهتى هاوپهیمانى و یهکێتیه«.

سلێمان عهبدوڵا باسى لهوهشکرد، بهرههم ساڵح بهههمان جێگهى رێگهى خۆیهوه گهڕاوهتهوه ناو یهکێتى و بووهتهوه بهجێگرى سکرتێرى گشتى یهکێتى «پاڤێڵ تاڵهبانى، لاهور شێخ جهنگى، قوباد تاڵهبانى سهلماندیان بهبیروباوهڕو خوێن لهگهڵ کاک کۆسرهت و کوڕهکانى پارێزهرى چهپکه گوڵهکهى مام جهلال بوون».

باسى لهوهشکرد، ئهمریکییهکان و ئێرانییهکان پێشوازیان کردووه لهکاندیدکردنى بهرههم ساڵهح بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار لهلایهن یهکێتیهوه.

دهربارهى ناڕهزایهتییهکانى ناو یهکێتیش وتى «ئاساییه رهخنه ههبێت، خهڵکى ناو یهکێتى بهدیدێکى کراوهتر سهیرى ئهمه بکات، لهنێوان بهرژهوهندى باڵاى یهکێتى و کهسهکان بێگومان دهبێت بهرژهوهندى باڵاى یهکێتى ههڵبژێردرێت».

 

رۆژى هەینى رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆکى هاوپەیمانى لەگەڵ وەفدێکى باڵاى یەکێتى لەماڵى کۆسرەت رەسوڵ کۆبونەوە کەتێیدا یەکێتی بەڵێنە بەبەرهەم ئەحمەد ساڵح دا تاکه کاندید دەبێت بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرەڕای ئەوەی لەناو حزبەکەدا کاندیدی تریش هەبوون بەڵام دواتر بۆ بەرهەم ساڵح یەکلایی کرایەوە.

جگە لەبەرهەم ساڵح ژمارەیەکی تر لەو کەسانەی لە گەڵیدابوون لەناو هاوپەیمانی، بڕیاره لەگەڵیدا بچنه سەرۆکایەتى کۆمار وەکو راوێژکار، کە بەپێی بەدواداچوونەکانی هاوڵاتی ناوی هەریەکە لەمانە هاتووە (حەسەن جیهادو عادل نورى دەکرێنه راوێژکارى سەرۆک کۆمار بۆ کاروبارى پەرلەمان. هەروەها حەسەن بارام دەکرێته راوێژکار بۆ کاروبارى ناوچه کێشەلەسەرەکان، خانم رەحیم راوێژکار بۆ کاروبارى ژنان، بەرزان هەورامى و عەلى دلاوەر راوێژکار بۆ کاروبارى سیاسى و پەیوەندییەکان، حاکم سەمەد راوێژکار بۆ کاروبارى یاسایى).

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار