پۆستى سه‌رۆک کۆمار تێکه‌ڵى بانگه‌شه‌ ده‌بێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتى دیموکراتى کوردستان و یهکێتى نیشتیمانى کوردستان لهڕێگهى کێبڕکێکانیانهوه بۆ وهرگرتنى پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق، بانگهشهى ههڵبژاردنیان بۆ پهرلهمانى کوردستان گهرمکردووهو ههریهکهیان وهرگرتنى پۆستهکه بهمافى خۆى دادهنێت.

بههۆى ناکۆکییهکان لهسهر ئهنجامى ههڵبژاردنهکان و مشتومڕهکانى دواى ههڵبژاردنه پهرلهمانییهکهى 12ى ئایارى رابردووى عێراق، پرسی یهکلاییکردنهوهى پۆسته سیادییهکانى عێراق کهوته ناو کاتى بانگهشهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستانهوه، که بهشێکیان پشکى کورده و دیارترینیان پۆستى سهرۆک کۆماره.

له سێ خولى پێشووى سهرۆک کۆمارداو بهپێی رێککهوتنى نێوان پارتى و یهکێتى، پۆستى سهرۆک  کۆمارى عێراق درا بهیهکێتى، لهبهرانبهر وهرگرتنى پۆستى سهرۆکى ههرێم لهلایهن پارتییهوه.

بهڵام بۆ ئهم خوله پارتى جهخت لهوهرگرتنى پۆستى سهرۆک کۆمار دهکاتهوه، بهو پێیهى مهسعود بارزانى لهکۆتایی ساڵى رابردووهوه دهستبهردارى پۆستى سهرۆکى ههرێمى کوردستان بووه، لهبهرانبهریشدا یهکێتى دهڵێت دهستبهردارى وهرگرتنى پۆستى سهرۆک کۆمار نابێت.

بهرپرسانى ههردوولا لهمیانهى بانگهشهى ههڵبژاردنى پهرلهماندا که 10ى ئهم مانگه دهستیپێکرد و تا 28ى ئهم مانگه درێژه دهکێشێت، چهندین جار باسیان لهو پرسه کردووه و وهکو جۆرێک لهبانگهشهى حزبهکه بۆ خۆیان بهکاریانهێناوه، له رێگهى جهختکردنهوهیان لهمافى خۆیان بۆ وهرگرتنى ئهو پۆسته.

ململانێکانى پارتى و یهکێتى لهسهر ئهو پۆسته ڕۆژى چوارشهممه پێی نایه قۆناغێکى نوێوه، کاتێک بهرههم ساڵح کهساڵى رابردوو لهیهکێتى جیابووهوه و حزبێکى ترى بهناوى هاوپهیمانى بۆ دیموکراسی و دادپهروهرى دروستکرد گهڕایهوه ناو ئهو حزبهو وهکو تاکه کاندیدى یهکێتى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار کاندیدکرا.

رههبهر سهید برایم ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى بۆ هاوڵاتی ههرچهنده رهتیکردهوه کهجهختکردنهوهیان لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن بێت، بهڵام وتى «گهڕانهوهى بهرههم ساڵح دهبێته هۆى زیادبوونى دهنگهکانى یهکێتى لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا، چونکه ئهو کهسایهتییهکى دیارو کاریگهره«.

وتیشى «سێ خوله ئهو پۆسته بهدهست ئێمهوهیه، جێگهى سهرسوڕمانه پارتى داواى دهکات، لهکاتێکدا پاساوى ئهوان نهمانى پۆستى سهرۆکى ههرێمه، بهڵام دهسهڵاتهکانى دراوه بهنێچیرڤان بارزانى سهرۆک وهزیرانى ههرێم کهههر لاى پارتییه«.

لهمێژووى عێراقى دواى رژێمى سهدام حوسهیندا ئهمه یهکهمجاره پۆستى سهرۆک کۆمار ناکۆکى بخاته ناو پارتى و یهکێتییهوه و بهجیا ئهو دوو حزبه بڵێن کاندیدیان دهبێت بۆ وهرگرتنى پۆستهکه.

پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق لهدواى روخانى رژێمى سهدام بۆ یهکهمجار لهساڵى 2005 لهلایهن پهرلهمانهوه ههڵبژێردراو جهلال تاڵهبانى لهسهر پشکى یهکێتى دوو خولى دوابهدواى یهک پۆستهکهى وهرگرت، دواتریش فوئاد مهعسوم لهسهر ههمان حزب پۆستهکهى پێدرا.

ئاڕاستهى ململانێکانى پارتى و یهکێتى لهسهر ئهو پۆسته وادهردهکهوێت ههریهکهیان بیانهوێت لهو ململانێیهدا براوه دهربچن، تا وهک دهستکهوتێک بۆخۆیان بهکاریبهێنن و پهیامى سهرکهوتن بدهنه دهنگدهرهکانیان و دهنگهکانیان لهههڵبژاردنى پهرلهماندا زیادبکات.

پارتى کهههفتهى رابردوو پۆستى جێگرى سهرۆکى پهرلهمانى عێراقى وهرگرت، تا ئێستا جهختدهکاتهوه لهسهر ئهوهى پۆستى سهرۆک کۆمار مافى ئهوهو دهڵێت ئهگهر لهگهڵ یهکێتى نهگهنه رێککهوتن کاندیدى خۆیان بۆ ئهو پۆسته پێشکهش دهکهن.

بهڵام لهگهڵ ئهوهدا تائێستا بهفهرمى پارتى هیچ کاندیدێکى بۆ وهرگرتنى ئهو پۆسته کاندید نهکردووهو تهنها له راگهیاندنهکانهوه باس لهچهند کاندیدێکى ئهو حزبه دهکرێت، بۆ پۆستى سهرۆک کۆمار.

عهتا شێخ حهسهن وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى لهسلێمانى به هاوڵاتی وت «پۆستى سهرۆک کۆمار مافى ئێمهیه، چونکه لهناو لایهنه کوردییهکاندا زۆرترین کورسیمان ههیه«.

باسى لهوهشکرد، پارتى پێشتر لهمافى خۆى بواردووه و  رهنگه پۆستى کهمترى وهرگرتبێت، «بهڵام له ئێستادا دهمانهوێت بهپێی ئیستیحقاقى خۆمان پۆستهکان وهربگرین، لهناویاندا پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق».

لهگهڵ نزیکبونهوهى زیاترى ههڵبژاردنه پهرلهمانییهکهى ههرێمى کوردستان کهبڕیاره له 30ى ئهم مانگهدا بهڕێوهبچێت و گهرمبوونى بانگهشهى ههڵبژاردن، ململانێکانى پارتى و یهکێتى لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار زیاتر بووه.

دکتۆر ئهمین فهرهج مامۆستاى زانسته سیاسییهکان لهزانکۆى سهڵاحهدین پێیوایه، بانگهشهى ههڵبژاردن یهکێک لههۆکارهکانى کێبڕکێى پارتى و یهکێتییه لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق، بۆ ئهوهى کاریگهرى لهسهر سایکۆلۆجیاى دهنگدهر دروستبکهن.

وتیشى بهڵام هۆکارهکانى تر زیاتر پهیوهندى بهوهوه ههیه کهپارتى دهیهوێت ئهمجاره بهپێگهیهکى بههێزتر لهجارانهوه بچێته پڕۆسهى سیاسی عێراق و یهکێتیش دهیهوێت ئهو پۆسته بهدهستبهێنێتهوه.

پارتى و یهکێتى لهپاڵ کێبڕکێی پۆستى سهرۆک کۆماردا، لهبانگهشهى ههڵبژاردنى ئهمجارهدا زیاتر لهجاران رهخنه ئاڕاستهى یهکتر دهکهن، بهراورد بهههڵبژاردنهکانى رابردوو که زیاتر گوتارهکانیان رووهو لایهنه ئۆپۆزسیۆنهکان بوو.

عهتا شێخ حهسهن وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى لهسلێمانى وتى «حزبهکان مافى خۆیانه کێبڕکێى یهکتر بکهن، بهڵام لهههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراقدا دهرکهوت کهحزبهکانى تر دهنگى کهمیان بهدهستهێناوه، لهگهڵ ئهوهشدا ئێمه کهس بهرکهبهرى خۆمان نازانین».

بهپێی ئهو واده دهستورییهى دانراوه دهبێت کێبڕکێکانى پارتى و یهکێتى لهسهر پۆستى سهرۆک کۆمار 23ى ئهم مانگه کۆتایی بێت، بهو پێیهى ئهو رۆژه دوا وادهیه بۆ پێشکهشکردنى کاندید بۆ ئهو پۆسته کهزیاتر دهسهڵاتێکى تهشریفاتى ههیه و کارى سهرهکى چاودێریکردنى جێبهجێکردنى دهستورو پهسهندکردنى ئهو یاسایانهیه کهپهرلهمان دهریدهکات.

بڕیاره 25ى ئهم مانگهو سێ رۆژ پێش تهواوبوونى بانگهشهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، پهرلهمانى عێراق بۆ دهنگدان لهسهر کاندیدانى پۆستى سهرۆک کۆمار کۆبێتهوه.

لهدهرهوهى پارتى و یهکێتیش تائێستا دوو کورد کهپێکهاتوون له سهردار عهبدوڵا ئهندامى خولى پێشوترى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى گۆڕان و عومهر بهرزنجى باڵیۆزى عێراق لهڤاتیکان خۆیان بۆ وهرگرتنى پۆستهکه کاندیدکردووه.

ئهو دوو کاندیده دهڵێن وهکو کهسایهتى سهربهخۆو دوور لههیچ حزبێک خۆیان کاندید کردووه.

چاوهڕواندهکرێت لهم چهند رۆژهدا پارتى و یهکێتى کۆبونهوهى دیکه ئهنجامبدهن بۆ یهکلاییکردنهوهى کاندیدى ئهو پۆسته، ئهگهریش نهگهنه رێککهوتن پێدهچێت کاندیدى جیا پێشکهش بکهن.

ئهمین فهرهج پێیوایه پارتى و یهکێتى له رێگهى ئهو ململانێیهوه ههریهکهیان دهیانهوێت کاریگهرى لهسهر سایکۆلۆجیاى دهنگدهران دروستبکهن و دهنگى خهڵک بهلاى خۆیدا رابکێشن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار