ئاین راده‌کێشرێته‌ ناو بانگه‌شه‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لایهنه ئیسلامیهکانى بهشدار لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان لهبانگهشهى ههڵبژاردن و بهرنامهى لیستهکانیاندا جهخت لهچهند پرسێکى ئاینى دهکهنهوهو دهڵێن روبهڕووى ئهو پڕۆژانه دهبنهوه که دژ بهدین دهرکراون، لهکاتێکدا وهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئاینى رهتیدهکاتهوه هیچ پڕۆژهیهکى لهو شێوهیه دهرکرابێت.

رۆژى سێشهممه سهڵاحهدین  بههادین ئهمیندارى گشتى یهکگرتوو له کۆبونهوهیهکى ناوخۆیی حزبهکهیدا لهههولێر ڕایگهیاند «یهکگرتوو حزبى ههڵبژاردن نیه تهنیا شهڕى ئهوهى بێت سهرۆکى پهرلهمان و سهرۆکى حکومهتى ههبێت، بهڵکو چونى یهکگرتوو بۆ پهرلهمان وهک هێزێکى ئیسلامى بۆ بهتاڵکردنهوهو رهتکردنهوهى ئهو پرۆژانهیه که دژ بهدین و کلتورى کۆمهڵگاى کوردهواریه«.

یهکگرتوو بۆ ئهم ههڵبژاردنه لهگهڵ بزوتنهوهى ئیسلامى و لهژێر ناوى قهوارهى بهرهو ئیسڵاح بهشدارى ههڵبژاردن دهکات، هاوشێوهى ههڵبژاردنى 12ى ئایارى پهرلهمانى عێراق که دوو کورسییان بهدهستهێنا.

سهڵاحهدین  بههادین داواى لهههوادارانى قهوارهکهى کرد، ڕێگهنهدهن دهنگهکانیان بفهوتێت «تۆڵهى دوانزهى پێنج بکهنهوه کهساختهکارى و دهستى وڵاتانى زلهێز ئهنجامى ههڵبژاردنهکانى گۆڕی».

لهم خولهى پهرلهمانى کوردستاندا چهند جارێک ژمارهیهک پهرلهمانتار ویستیان چهند پڕۆژهیهک پێشکهش بکهن تا لهپهرلهمان گفتوگۆى لهسهربکرێت، که بهشێکیان رهههندى ئاینیان ههبوو، بهڵام ههوڵهکان سهریان نهگرت و زۆربهى فراکسیۆنهکان دژى وهستانهوه.

حاجى کاروان ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهلیستى یهکگرتوو به هاوڵاتی وت «پڕۆژهکان تایبهت بوون بهبارى کهسێتى وهک ویراسهو فرهژنى  که ئهمانه شتێکى سابتن و له قورئاندا هاتووه، خهریک بوو چهند فراکسیۆنێک بهکۆکردنهوهى چهند ئیمزایهک بیکهنه دانیشتى پهرلهمانهوه، بهتایبهت ههندێک له پهرلهمانتاره ژنهکان دهیانوت کهههر ئهم یاسایانه ناهێڵین، که ئهمه شتێکى مهحاڵه«.

وتیشى «لایهنهکان رێککهوتین لهسهر ئهوهى که هیچ یاسایهک نابێت دهربکرێت که پێچهوانهى ئاین و قورئان بێت».

لهبارهى قسهکانى سهڵاحهدین بههادینیشهوه، حاجى کاروان باسى لهوهکرد «ئهوهى ئهو وتویهتى راستهو بۆ ئهوه وتویهتى کهئێمه ڕێگربین لهو یاسایانهى پێچهوانهى بنهما ئیسلامیهکانن که له قورئاندا هاتووه«.

جهختیشیکردهوه، کۆمهڵگای کوردستان زیاتر لهنیوهى موسوڵمانه و ناکرێت یاسایهک دهربکرێت کهپێچهوانهى ئاینى ئیسلام بێت، چونکه شیرازهى کۆمهڵگا تێکدهدات، ئهو پێکهوهژیانه سیاسیهى  کهئێستا ههیه نایهێڵێت.

بهرپرسانى وهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئاینى حکومهتى ههرێم رهتیدهکهنهوه هیچ پڕۆژهیهک لهههرێمى کوردستان پهسهندکرابێت که دژى ئاین بێت و باسکردنى ئهو پرسه لهئێستادا بهبانگهشهى ههڵبژاردن ناودهبهن.

مهریوان نهقشبهندى بهڕێوهبهرى ئاین  و پێکهوهژیان لهوهزارهتى ئهوقاف لهبارهى بوونى ئهو پرۆژانهى کهدژى دینن وتى «بههیچ شێوهیهک پرۆژهیهکى ئاوا نیه و نهبووه، لهکوردستان کهدژى دین بێت، لهناو پهرلهمان لیژنهى ئهوقاف ههیهو لهدهرهوهش لیژنهى فتوا ههیه، کهحکومهت هیچ کات پێچهوانهى ئهمه کار ناکات».

پێشیوایه وروژاندنى ئهو پرسه لهئێستادا، تهنیا پروپاگهندهى ههڵبژاردنهو بۆ راکێشانى چهند دهنگێکه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار