پۆلیس: ئەو کەسەمان دەستگیرکردوە کە دەمانچە هێرشدەکاتە سەر نانەوایەک

6 ساڵ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت چەند رۆژێک لەمەوپێیش ئەو کەسەیان دەستگیرکردوە کە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاوبۆتەوەو بە دەمانچە هێرشەدەتە سەر نانەوایەک.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەلێت "سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی لەدوو رۆژی رابردوودا لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوەو تیایدا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییەك، بەپێویستی دەزانین كە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربكەینەوە، كە ئەو تۆمەتبارە لە رووبەرووبوونەوەیەكدا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەڕۆژی 13-9-2018 لەڕوبەڕوبونەوەیەكدا دەستگیركرا".

هەروەها دەڵێت "جارێكی تر هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لەپاراستنی ئاسایش و سەروماڵیان ورێگە بەهیچ كەسێك نادەین یاسا پێشێل بكات".

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیانراوەکەیدا دەڵێت " تۆمەتبار سەر بە هیچ بەرپرسێك نیە...  داوا دەكەین هەر هاوڵاتییەك سكاڵای لە تۆمەتباری ناوبراو هەیە لە نزیكترین بنكەی پۆلیسی شوێنی نیشتەجێبونی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات" . 

هەروەها دەلێت "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەكانی 70 دەكەین كە زانیاری وردیان لەسەر تۆمەتبار پێداین بۆ دەستبەسەركردنی" .

پێشتر هاوڵاتی بلاویکردەوە کە سەرۆکی باندێک روبەرووی پۆلیسی سلێمانی دەبێتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار