شه‌ش ئه‌ندامی کۆمۆنیست ده‌ستگیرده‌کرێن به‌هۆى بانگه‌وازیان بۆ بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى ئاماژه به‌وه ده‌دات که شه‌ش ئه‌ندامیان ده‌ستگیرکراوه به‌هۆى بڵاوکردنه‌وه‌ى پۆسته‌رو لافیته‌ى بایکۆتى هه‌ڵبژاردن به ئارمى حیزبى کۆمۆنیسته‌وه، دواى لێپێچینه‌وه ئازادکراون.
ده‌شتى جه‌مال، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حیزبى کۆمۆنیست له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت "ئێمه بایکۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان‌مان کردووه، شه‌ش هاورێمان ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاسایشى سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆسته‌رو لافیته‌ى بایکۆتیان هه‌ڵواسیوه، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى زۆر که‌مێک پێش ئێستا ئازاد کراون".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بۆیه بایکۆتى هه‌ڵبژاردنیان کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى متمانه‌یان نییه، وتیشى" هه‌ڵبژاردن سینارۆیه‌که که‌جارێکى تر شه‌رعییه‌تدانه‌وه‌یه به حیزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات".
حیزبى کۆمۆنیست له‌دواى رووداوه‌کانى 17ى شوبات مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌ک حیزبێکى سیاسى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه.
بریاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له 30 ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت که ته‌نها هه‌شت رۆژى ماوه، به‌شێکى زۆر له لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن.