فازڵ میرانی: بارزانی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان دەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە حیزبەکەی بەرهەم ساڵحی قبووڵ نییە وەکو کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار و ئاشکرای دەکات کە کاندیدیان بۆ پۆستەکە دەبێت و بارزانییەوە دەستنیشانی دەکات.

فازڵ میرانی، لە میانی بەشداریکردنی لە بانگەشەی پارتەکەی لە پیرمام لە لێدوانێکیدا وتی "ئێمە کە کاندیدی خۆمان هەبێت، ئەوە مەعلومە کە مونافسی کاک بەرهەم دەبێت، ئەگەر کاک بەرهەممان قبووڵبوایە، کاندیدمان نەدەبوو".

وتیشی "کاندیدی ئێمە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت، دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت و دواتریش لە کۆمیسیۆنی بەغدا دیاریی دەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار