خالید حوسێنی رۆماننوسی ئه‌فغانی رۆمانێک له‌سه‌ر ئالان کوردی ده‌نوسێت

6 ساڵ لەمەوپێش



‌ 

خالید حوسهینی رۆماننوسی ناوداری ئهفغانی و دانیشتووی وڵاتی ئهمریکا نوێترین رۆمانی خۆی بڵاوکردهوه، ناوهڕۆکی رۆمانهکهشی باسی ئالان کوردییه.

(نزاى دهریا)  (prayer  sea) دواڕۆمانی رۆماننوسى ئهفغانى خالید حوسهینییه که لهمانگی ئابی 2018 به زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووهتهوه. نوسهر لهم رۆمانهدا باس لهو ململانێ سهختهی مرۆڤ دهکات که بههۆی جهنگهوه رووبهڕووی دهبێتهوه، بهتایبهت باسی کۆچکردن و بهجێهێشتنی وڵاتی خۆت و رووکردنه غوربهت.

پاڵهوانی سهرهکی  لهم رۆمانهدا کهخالید حوسهینی کاری لهسهر کردووه، (ئالان کوردی)یه که له رێگاى گهیشتن به دهرهوهى وڵات و رزگاربوون لهو جهنگهى رووى لهوڵاتهکهیانى کردووه دهبێته قوربانی و لەکەناراوەکانی تورکیا دەخنکێت.

بابهتى سهرهکى رۆمانهکه لهوه سهرچاوه دهگرێت که وێنهى ئالان کوردى تهمهن سێ ساڵ کاتێک له ساڵى 2015 له رێگهى گهیشتن به ئهوروپا گیانى لهدهستداو تهرمهکهى له کهناراوهکانى تورکیا دۆزرایهوه، ههر ئهوکات، لهلایهن وێنهگرێکى تورکییهوه وێنهى ئهو منداڵه سێ ساڵانه گیراو، ئهو وێنهیه بهزوویى بهجیهاندا بڵاوبووهوهو کاریگهرى لهسهر خالید حوسهینى دادهنێت و وای لێدهکات ئهو رۆمانه لهسهر ئهو منداڵه کورده بنووسێت.

خالید حوسێنی، یهکێکه لهنووسهره ناسراوو دیارهکانی  ئێستای دنیای ڕۆمانووسین و ناوبانگێکی زۆری لهجیهاندا ههیه. رۆمانهکانی بۆ زۆربهی زمانه زیندووهکانی جیهان وهرگێڕدراون لهناویاندا زمانی کوردیش که زۆربهی بهرههمهکانی ئهم نووسهره کراوهته کوردی و خوێنهرێکی زۆری بهلای خۆیدا راکێشاوه.

خالید حوسێنی ڕۆژی  4ی مانگی مارسی 1965 لهکابول لهدایکبووه. ژیانی هاوسهرگیری لهگهڵ «ڕوئیا حوسێنی» بوو، دوو منداڵیان ههیه کوڕێک و کچێک بهناوهکانی (حارس و فهرهج)هوه. ئهم نووسهره تا ئێستا چوار ڕۆمانی لهچاپ داوه؛ که گرنگترینیان (کۆلارهوان) و (ههزار خۆری درهوشاوه)  و (چیاکان دهنگیان دایهوه) یه،سهرجهم رۆمانهکانی باس له بارودۆخی ئهفغانستان دهکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار