مژده‌ مه‌حمود، کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ: زۆرترین هه‌لى کار بۆ ژنان و گه‌نجان دەڕەخسێنین به‌پێى ئه‌و پلانه‌ تۆکمه‌یه‌ى که‌نه‌وه‌ى نوێ دایناوه‌ ‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی: بهڕێزتان کاندیدى نهوهى نوێن بۆ پهرلهمانى کوردستان، وهک ژنێک ئهولهویهت به چ کارێک دهدهن لهداهاتوودا ئهگهر چونه پهرلهمان؟

مژده مهحمود: ئهولهویهتى کارکردنى من ئهوهیه ئیش بکهم بۆ ئهوهى زۆرترین ههلى کار بۆ ژنان و گهنجان بڕهخسێنین بهپێى ئهو پلان و بهرنامه تۆکمهیهى کهنهوهى نوێ دایناوه، چونکه خۆم ههم ژنم ههم گهنجم تێدهگهم لهبێکارى و دهردهسهرى ئهو دوو چینه، که دواى ئهوهى تهمهنێک ئهخوێنیت چى کهئابهیهکه بێکار بیت.

 هاوڵاتی: چ شتێکى نوێتان پێیه کهجیاواز بێت لهپهرلهمانتارهکانى خولى چوارهمى پهرلهمان؟

مژده مهحمود: جیاوازى ئێمه لهگهڵ ههموو حزبهکانى پێشوو ئهوهیه ههموو ئهوانهى پێشوو بانگهشهى ئهوهیان دهکرد خهڵک بکهن بهمووچهخۆر ئێمه بڕوامان وانیه ئهوه چارهسهربێ و هیچ موهیمیاتێکیشى تیا نیه که نهوتت فرۆشت یان بودجهت وهرگرت تۆ دهورى بانک ببینى و بیدهیتهوه بهخهڵک، بهڵکو ئێمه پێمان وایه ئهبێ خهڵک ببێته خاوهن بزنسى خۆى و پشت بهخۆى ببهستێ بهپشتیوانى ئهو کهسانهى کهفکرهى بزنسیان ههیه، ئهوکات گهنج لهبرى ئهوهى معاشێکى ٤٠٠ ههزارى ههبێ مانگانه خۆى دهتوانێ پارهیهکى زۆر زیاتر پهیدابکات و کهسیش نهتوانێ معاشى ببڕێت.

هاوڵاتی: ئایا بهرنامهى نهوهى نوێ ئهوهى پهیوهندى بهدهرکردنى یاساوه ههیه کارى لهسهن دهکهن؟

مژده مهحمود: بهڵێ ئهکید نهوهى نوێ گرنگیهکى زۆرى به سێکتهرى دادوهرى و یاسا داوهو لهکارنامهى پلانه ستراتیجیهکهیدا گرنگیهکى زۆرى پێداوهو ئهگهر بێت و ئهو پلانه جێبهجێ بکهین ئهوا کوردستان دهچێته قۆناغێکى ترو دادگاو دادوهرهکان بهتهواوهتى سهربهخۆ دهبن و یاسا سهروهر دهبێت.

 هاوڵاتی: ئهگهر پرۆژه یاسایهک لهگهڵ مهبدهئى تۆدا نهگونجێت، بهڵام نهوهى نوێ بیهوێت دهنگى پێبدات ئایا لهو کاتهدا چ بڕیارێک دهدهیت؟

مژده مهحمود:  ئێمه لهگهڵ بڕیارى خهڵکدا دهبین و دڵنیاشین بهرنامهى حزبهکهمان لهگهڵ داواو خواستى خهڵکدا دێتهوه، نهوهى نوێ بۆ خهڵکه.

هاوڵاتی: قهیرانێکى دارایى لهههرێمدا ههیهو داهاتى نهوت و ناوخۆ بونى ههیه، چۆن ئیش لهسهر دۆسیه ئابوریهکان دهکهن بۆ باشترکردنى ژیانى هاوڵاتیان؟

مژده مهحمود: تهبعهن ئێمه پێمانوایه قهیرانى دارایى نیه قهیرانى ئیدارهو عهقڵ ههیه لهم وڵاته ئێمه گهر دهسهڵاتبگرین دهزانین چى لهو داهاتانه دهکهین، ئهوانهى ئێستا وڵات بهڕێوهدهبهن ههرێمى کوردستانیان کردووه بهدوو بهش ههرلایهو بۆخۆى کوێخایهکهو شهڕیانه لهسهر ئهوهى کامیان زیاتر پاره کۆدهکاتهوه، ئهگینا کوردستان ئیدارهیهکى باشى ههبێ که ئێمه پلانێکى زۆر باشمان ههیه دهتوانین کوردستان ببهینه قۆناغێکى زۆر باش.

خۆى کهقهیرانى داراییان دروستکرد بهئهنقهست بۆ ئهوهى خهڵک مهشغول بکهن بهپهیاکردنى قوتى رۆژانهوه  کهداواکاریه گهورهکانى گۆڕینى سیستهمى حوکمڕانى لهبیر خهڵک ببهنهوهو داواکارییهکان لهچوارچێوهى موچهو قوتى ڕۆژانهدا بێت.

هاوڵاتی: پێتوایه کێشه ئابووریهکان کێشهى کۆمهڵایهتى زیاتر کردووه، وهک ژنێک چۆن ئیش لهسهر کێشه کۆمهڵایهتیهکان دهکهیت؟

مژده مهحمود: کهخهڵک توشى ئهو قهیرانه بوو ههم کێشه کۆمهڵایهتیهکان زیاد دهکهن وهک دزى و شهڕو ئاژاوهو کێشهى خێزانی،

 بۆیه له ههموو دنیا کهخهڵک برسى دهکرێ یهکێک لێکهوتهکانى ئهوهیه کهڕێژهى تهڵاق زیاد دهبێت و خێزانهکان بهرهو ههڵوهشانهوه دهچن بۆیه کهقهیرانى دارایى چارهسهرکراو ژیان گهڕایهوه بارى ئاسایى ئۆتۆماتیکى بهشێکى ئهو کێشانه چارهسهردهبن کهئاماژهت پێدان، کهئێمه پێمان وایه زۆر باش دهتوانین ئیدارهى ئهم وڵاته بدهین و نهک ههر ژیانى ئاسایى دهگێڕینهوه بهڵکو وادهکهین خهڵک بهڕهفاهیهتهوه بژیت پشتیوان بهخوا.

 هاوڵاتی: بهشێک لهکاندیدهکان بهڵێنى ههلى کار دهدهن بهگهنجان، ئایا بۆ گهنجان چ بهرنامهیهکتان ههیه تاسهرمایهى مرۆیى ههرێم سوودى لێوهربگیرێت؟

مژده مهحمود: تهبعهن لهههموو دنیا گهنجان سهرچاوهیهکى مرۆیى گهورهن وهک پێشتریش وتم ئێمه پلانێکى ستراتیجیمان ههیه لهچوارچێوهى کتێبێکدا کهگرنگى زۆر بهئابورى بههێز دهدات، دهمانهوێت گهنج لهسهر پێى خۆى بوهستێ پشتى بگریت و بیکهیت بهخاوهن بزنسى خۆى کهوهک لهبهرنامهى ئینتیخابیشماندایه گهر دهسهڵات بگرینه دهست دهتوانین ١٥٠ ههزار ههلى کار بڕهخسێنین لهماوهى چوار ساڵدا.

هاوڵاتی: ئهو بهڵێنهى دهیدهى به دهنگدهرانت ئامادهى لهپهرلهمان کارى لهسهر بکهیت؟ ئهگهر پابهند نهبوویت و گلهیى دهنگدهرانت لهسهر بوو ئامادهى دهستکلهکاربکێشیتهوه؟

مژده مهحمود: من پێم وایه ههر پهرلهمانتارێک بهرپرسه بهرامبهر خواى گهورهو خهڵکى کهدهنگى پێدهدات، بۆیه پێویسته پهرلهمانتار لهگهڵ خهڵک بێت و دانهبڕێت لێیان ئهوکات ناشتوانێ ئهوهى وتویهتى ئیشى بۆ نهکات بهڵێ ئامادهم لهکاتێکدا کهبزانم ناتوانم ئیش بکهم.

هاوڵاتی: لهخولهکانى پێشوى پهرلهماندا رۆڵى پهرلهمان لاواز بوو نهیتوانى متمانه لهوهزیرێک وهربگرێتهوه سهرهڕاى کێشهکان، ئایا کار لهسهر ئهم پرسه دهکهن؟

مژده مهحمود: ههوڵدهدهین ئهم خولهى پهرلهمان زۆر ئهکتیڤ بێت، چونکه تاپهرلهمان نهتوانێ ئهکتیڤ بێت و چاودێرى و لێپرسینهوه لهبهرپرسهکان نهکات گهندهڵى بهردهوام دهبێت، پشتیوان بهخوا کارێک دهکهین وهک پێشوو لانى کهم پهرلهمان جێى وێنهکێشان نهبێت و جێى لێپرسینهوهو ڕهقابه بێت

هاوڵاتی:وهک دهزانین خهڵکى رانییهن، چى دهکهیت بۆ ئاوهدانکردنهوهى ناوچهکهتان؟

مژده مهحمود: ڕانیه شارێکه سروشت جوانى کردوه نهک حکومهت چونکه سروشتێکى یهکجار جوانى ههیهو لهمهجالى سیاحه زۆر بهرفراوانه، کاردهکهین بۆ ئهوهى لانى کهم ئهو مهنتیقهیه بکهین به ناوچهیهکى گهشتیارى گهوره، ئهوکات ناوچهکه لهڕووى ئابوریشهوه گهشانهوه بهخۆیهوه دهبینێت و ئاوهدان دهبێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار