هاوپەیمانی چاکسازیی لە ئوتێل بابل رێکەوتنێکیان واژۆکرد و پەیامێکیشیان بۆ هێزه کوردییەکان نارد
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانى چاکسازى و ئاوه‌دانکردنه‌وه رێکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکى تایبه‌ت به حکومه‌تى داهاتووى عێراق و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار و چه‌ند پرسیکى تایبه‌ت به په‌رله‌مان.
هاوپه‌یمانى چاکسازى رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر هێزه کوردستانییه‌کان کاندیدێک بۆ پۆستى سه‌رۆککۆمارى عێراق یه‌کلایى نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا هاوپه‌یمانى چاکسازى یه‌کێک له‌و به‌ربژێرانه دیاریده‌که‌ن.
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هاوپه‌یمانى چاکسازى و ئاوه‌دانکردنه‌وه پێکهاتوون له (هاوپه‌یمانى سائیروون، نه‌سر، حیکمه، وه‌ته‌نییه، به‌شێک له سوننه‌کان، به‌ره‌ى تورکمانی).
دره‌نگانیکى شه‌وى 23ى ئه‌یلولى له ئۆتیل بابل له به‌غدا کۆبوونه‌وه‌ى خولى خۆى ئه‌نجامدا و به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه ده‌رچوون:
1 _رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ستنى کۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رکردایه‌تى و کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى نوێنه‌رانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى چاکسازیی.
2- کرانه‌وه به‌ڕووى هاوپه‌یمانى بنیادنان و هێزه کوردییه به‌ڕێزه‌کان و هاوکاریکردن له پێکهێنانى حکومه‌تدا.
3- یه‌کخستنى به‌رنامه‌ى حکومى هێزه هاوپه‌یمانییه‌کان له یه‌ک چوارچێوه‌دا.
4- دووپاتکردنه‌وه له‌سه‌ر هاوبه‌شى بڕیاردان و هه‌ڵوێست و راوێژکردنى تایبه‌ت به لایه‌نه ستراتیژییه‌کان و ده‌ستنیشاکردنى پێگه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان.
5- ره‌خساندنى پڕۆژه‌ى نیشتمانی، قوڵکردنه‌وه‌ى یه‌کێتى نیشتمانى و له‌نێوبردنى تائیفى سیاسى و پشکپکێنه.
6- کارکردنى بۆ هه‌موارکردنى رێڕه‌وى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌پێى چوارچێوه یاساییه‌کان.
7- پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌کان له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ت.
8- ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى هاوپه‌یمانى چاکسازى و ئاوه‌دانکردنه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا.
9- هانى هاوبه‌شانى کورد ده‌ده‌ین بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێستیان و پێشکه‌شکردنى یه‌ک کادیدى بۆ پۆستى سه‌رۆککۆمار به‌پێى پێوه‌ره نیشتمانییه‌کان، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه ئه‌وا هاوپه‌یمانى چاکسازى یه‌کێک له کاندیده رکابه‌ره‌کان دیاریده‌کات.
10- چاره‌سه‌رکردنى دیارده‌ى گواستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار له لیستێک بۆ لیستێکى دیکه و کوتله‌ى دیکه و هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌و باره‌وه.
11- دیاریکردنى ناوى سه‌رۆک فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى چاکسازى و بانگهێشتکردن بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش و ده‌رچه‌کى روون، پێش ئه‌نجامدانى هه‌موو دانیشتنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
12- دووپاتکردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوپه‌یمانى چاکسازى و ئاوه‌دانکردنه‌وه و گۆڕینى بۆ پرۆژه‌یه‌کى سیاسى نیشتمانى له دامه‌زراوه‌یه‌کى کارا و په‌ره‌پێدانى دۆخى سیاسى و پته‌وکردنی.